کوردستان میدیا: بەهۆی لهبهرچاونهگرتن و پۆششی خراپ (بد حجابی) پۆلیسی تاران لە ماوەی ٨مانگی سهرهتای ئهمساڵدا، دەستی بە سەر ٤٠ هەزار ئۆتۆمۆبیل لەو پارێزگایەداگرتووە.
هەواڵەکان لە زاری بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی تاران بڵاویان کردەوە، کە لە ماوەی ٨مانگی ئەمساڵدا بە هۆی پۆششی خراپی شۆفیڕی ئۆتۆمۆبیلهکان لە تاران ٤٠ هەزار ئۆتۆمۆبیل لەلایەن پۆلیسی پارێزگای تارانەوە ڕاگیراوە.
ئامارە بڵاوکراوەکانی ئەو بەرپرسەی ئینتزامییە بە واتای ئەوەیە کەبە شێوەی نێونجی ڕۆژانە زیاتر لە ١٦٢ ئۆتۆمۆبیل بە هۆی جێبهجێ نهكردنی یاسای هاتوچۆی ئیسلامیی و سەرپێچی کردنی لە حیجاب دەستی بە سەرداگێراوە.
تەیموور حوسەینی بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی تاران دەڵێت: پۆلیسی هاتوچۆی ڕێگهوبان بە پێی ئەو ئەرکە یاسایی و دەستوورییەی کە لە فەرماندەیی ناجاوه پێی گهیشتووه،بهرپرچی هەر حاڵەتێكی بێ حیجابی و سهرپێچی له یاسای هاتوچۆ و تێكدانی كهشی گشتیی دهداتهوه.