![](/weney-mallperr/14118.jpg)
کوردستان میدیا: دوای ڕایگەیاندنی فێدڕالیزم لە کوردستانی ڕۆژئاوا وەزارەتی دەرەوەی سووریە تووڕەیی خۆی دەر دەبڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای ڕایگەیاندنی فێدڕالیزم لە کوردستانی ڕۆژئاوا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی سووریە ڕایده‌گه‌یاند کە ئەو فێدڕالیزمە هیچ نرخێكی نیه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فێدڕالیزم هه‌ریه‌كه له كانتۆنه‌كانی كۆبانێ، ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب، عه‌فرین، جزیره و حه‌سه‌كه لە خۆ ده‌گرێته‌وه.
ئیدریس نه‌عسان جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی كۆبانێ لەو بارەوەیەوە ڕایگەیاندووە: فێدراڵییه‌ته‌كه په‌سه‌ندكرا. به‌ڵام سنووره‌كانی و جۆری حكوومەتی تیایدا جارێ قسه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت.ئه‌گه‌رچی ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه‌هه‌موو ئیتنیكه‌كانی ناوچه‌كه تیایدا به‌شدار ده‌بن.
لەو پێوەندییەدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریە له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد: حكوومه‌تی كۆماری عه‌ره‌بی سووریە، هۆشداری ده‌دات به‌هه‌ر لایه‌نێک كه بیهه‌وێت له یه‌كیەتیی خاک و گه‌لی كۆماری عه‌ره‌بی سووریە كه‌م بكاته‌وه. له‌ژێر هه‌رناوێكدا بێت. به‌وانه‌شه‌وه كه له شاری ڕمێلان له پارێزگای حه‌سه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، چونكه پێشنیاركردنی مه‌سه‌له‌ی فێدڕاڵی، ده‌بێته هۆی لەناوچوونی یه‌كیەتیی خاكی سووریه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستور و چه‌مكه‌كانی نیشتمان په‌روه‌ری و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ناگونجێت.
ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی سووریه لە کاتێک دایە کە فێدڕاڵیزم لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوە