![](/weney-mallperr/13024.jpg)
كوردستان میدیا: پاش نزیك به مانگێك له مۆڵه‌تی به‌رپرسانی ئه‌منیی بۆ فیلتر كردنی تێلگرام یان خود ڕێكخستنی به‌پێی یاسای پێوه‌ندییه‌كان له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، پهیامگهیهنهری تێلگرام بە شێوه‌یه‌كی زیره‌ك فیلتێر كراوه. ئه‌م پهیامگهیهنهره له هه‌ناردنی هه‌ندێك برووسكه و په‌یامدا تووشی كێشه بووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌كارهێنه‌رانی ئێرانی ناتوانن هه‌ندێك په‌یام به‌ڕێ كه‌ن بۆ یه‌كتر.
ڕۆژنامه‌ی شه‌هروه‌ند، ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌كی به‌فرانبار، له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی كه به‌كارهێنه‌رانی تێلگرام بۆ هه‌ناردنی هه‌ندێك له په‌یامه‌كان كه وادێته پێش چاو تێیاندا وشه‌گه‌ل یان واتاگه‌لی شموولی فیلتێرینگی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ به‌ره‌وڕوو ده‌بن و ناتوانن په‌یامه‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن بۆ كه‌سانی دیكه یان خود له گرووپه‌كاندا هاوبه‌شی بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌كارهێنه‌رانی تێلگرام پاش هه‌ناردنی هه‌ندێك له په‌یامه‌كان، په‌یامێك به‌م نێوه‌ڕۆكه وه‌رده‌گرن كه؛ به‌پێی ئاسته‌نگه نێوخۆییه‌كانی وڵاتی ئێوه ده‌ره‌تانی هه‌ناردنی په‌یامه‌كه‌تان نییه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ده‌نگۆی فیلتێركردنی تێلگرام له ئێران‌دا بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام وه‌زیری پێوەندییهكانی ڕێژیم، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه.
له هه‌مانكاتدا داوود زارعیان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی شیركه‌تی موخابراتی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه تێلگرام به شێوه‌یه‌كی زیره‌ك یان هه‌مان هووشمه‌ند فیلتێر كراوه، بۆ ئه‌وه‌یكه له فه‌زای مه‌جازییدا كه‌ڵكی خراپی لێ وه‌رنه‌گیرێت.
كارگرووپی دیاریكردنی تاوانه‌كان له فه‌زای مه‌جازییدا، كه ئه‌ركی فیلتێرینگی ماڵپه‌ڕه‌كانی له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌ئه‌ستۆیه، له‌مه‌ڕ پهیامگهیهنهری تێلگرام ڕایگه‌یاندبوو، له ماوه‌یه‌كی دیاریکراودا ئه‌گه‌ر تێلگرام به‌پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی ڕێك نه‌خات، وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان ده‌سبه‌جێ تێلگرام فیلتێر ده‌كات.