![](/weney-mallperr/10482.jpeg)
کوردستان میدیا: سەرەڕای هەڕەشەی رێژیمی ئێران لە خەڵکی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، خەڵکی کوردستان بە بەشکۆتر لە ساڵان بەرەوپیری نەورۆز چوون و ئاگری چوارشەممەسووریان کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی کوردستان ئێران لە شار و گوندەکان بە شێوازی جۆراجۆر چوارشەممە سووریان بەڕێوە برد و هەڕەشەکانی رێژیمیمان کردە بڵقی تەقیوی سەر ئاو.
ئورمیە
سهرهڕای فهزای تووندی ئهمنییهتی و دژایەتی رێژیم لهگهڵ ههڵكردنی ئاگری چوارشهممهسووری لهشاری ئورمیە و دهورۆبهری، بهڵام خهڵكی گوندهكانی ناوچهی مهرگهوهر وهك نهریتێكی ساڵانه، ئاگری چوارشهممهسووریان ههڵكرد و بهشایی و ئاههنگ گێران دوا ئێوارهی چوارشهممهیان بۆ پێشوازی لهرۆژی نهورۆز و ساڵی نوێ بهرێ كرد.
لە گوندەکانی،نێرگێ ـ رهزگه ـ گارانه ـ كلاسكێ ـ دوكانا ـ سێ گردكانـ ههفت ئاباد ـ گرناصر و بوبكران خەڵک كهئاگری چوارشهممهسووریان هەڵكرد.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە خەڵكی نیشتمانپەروەری ناوچەی مرگەوەڕی ئۆرمیە بەرەوپیری نەورۆزی كوردەواریەوە چوون و بە ھەڵكردنی ئاگری چوارشەممە سووری و تەقاندنی بۆمبی دەستی و ھەروەھا تەقەی خۆشی بەرە و پێشوازی لە جێژنی نەتەوەیی نەورۆز چوون.
بە پێی ھەواڵەکانی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون؛ لەسەر زۆربەی چیاكانی ناوچە ئاگر ھەڵكراوە و ھەروەھا لاوانی نیشتمانپەروەری ئەو ناوچەیە بە رەشبەڵەكی كوردی و گۆرانی، بەرە و پێشوازی ئەو جێژنەوە چوون.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە پێشتر رێژیم داوای لە مامۆستا ئایینییەکانی ئەو ناوچەیە كردبوو كە پێش بە بەڕێوەچوونی ئەو جێژنە بگرن، بەڵام مامۆستایان ئەو داوایەیان قەبووڵ نەكردبوو
نەغەدە
رێوڕەسمی چواشەممە سووری لە گوندی خەلیفان سە ر بە شاری نەغەدە بە هەڵکردنی ئاگرێکی گەورە لە سەر شاخی گوندەکە و پاشان بە شادی و هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ و زوڕنا لەناو ناوەندی گونددا رێزیان لە هاتنی نەورۆز و چوواشەممە سووری گرت.
ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە دەزگا ئەمنییەتییەکانی رێژیم هۆشداریان دابوو بە خەڵک کە ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە نەبەن.
راپۆرتی گەییشتوو باس لەوە دەکات کە لە کاتی کۆتایی رێوڕەسمەکە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاتنە ناو گوندەکە و پلاکی ماشێنەکانیان دەنووسی و تەنانەت ماشێنێک کە پلاکی عێراقی بوو لەگەڵ خۆیان برد.
بۆکان
رۆژی سێشەممە، شەوی چووارشەممە سووری ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە هەزاران تراکتی پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە نێو شاری بۆکان بڵاو کردووەتەوە.
هەروەها پاش هەموو هەڕشە و گوڕەشەکانی خەڵکی بۆکان بە باشترین شێوە جێژنیه چوارشەممە سووریان بەڕێوە برد و هەروەها لە هەموو شەقامەکان نە جلوبەرگی کوردی و بە تایبەت لیباسی خاکی جێژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد.
لە شاری مەهابادیش گەڕانەوەی خەڵك کە دەورووبەری بەنداو بۆ نێو شار لە زۆربەی شەقام و گەڕەکەکانی شار درووشمی مەرگ بەر دیکتاتۆر و بژی حیزبی دێموکراتیان وتووەتەوە و شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی رێژیمدا رووی داوە کە هەتا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەی هەبووە و حاڵەتی نائاسایی راگەیەندراوە.
گادەر. د