کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوسییەکان لەلایەن سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانەوە راهێنانیان پێ دەکرێت

15:21 - 7 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەیەک لە کارناسانی سەر بە شۆرای تەناهی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویان کردەوە کە حوسییەکانی یەمەن لەلایەن سپای پاسدارنی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە مەشقی نیزامیان پێ دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئەلحەیات، کۆمیتەیەک لە کارناسانی سەربە شۆرای تەناهی نەتەوەیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بارودۆخی وڵاتی یەمەنیان لەژێر چاوەدێرییە، لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا بارودۆخی ئێستای ئەو وڵاتەیان بۆ شۆرای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکان شی کردووەتەوە.

لە بەشێکی ئەو راپۆرتەدا بە هاوپەیمانییەتی حوسییەکان و عەلی عەبدووڵڵا ساڵح و هەروەها پشتیوانی هەمە لایەنەی رێژیمی ئێران کە گرووپە میلیشا حوسییەکان تەرخان کراوە.

راپۆرتی کۆمیتەی کارناسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرخەری ئەوەیە کە سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دورگەیەکی بچووک لە نزیکی کەنار ئاوەکانی ئەریترە راهێنانی نیزامی بە حوسییەکانی یەمەن دەکات.

هەروەها ئەو راپۆرتە بە جەخت کردنەوە لەسەر ئازادکردنی ئەو دواییانەی زیندانیانی ئێرانی دوای دەستبەسەرداگرتنی سەنعا لەلایەن حوسییەکان، دەرخەری ئەوەیە کە ئەو دوو لایەنە لەگەڵ یەک پەیوەندییان هەیە و لە درێژەدا رایگەیاندووە کە نیزیکایەتیی جوغرافیایی ئەریترە بە یەمەن رێگا بۆ چالاکییە یاسایی و نایاساییەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران خۆشتر دەکات.

لە پەیوەندی لەگەڵ دوایین گۆڕانکارییەکانی یەمەن، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٥ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا جەختی کردەوە کە رێژیمی ئێران لە حوسییەکانی یەمەن پشتیوانی دەکات، رایگەیاند: \'\'پشتیوانی هەمە لایەنەی رێژیمی ئێران کە حوسییەکانی یەمەن بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی لەلایەن ئەو گرووپە میلیشاییە لە یەمەن رۆڵی سەرەکی هەبوو.

ئامریکا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەردەوام رێژیمی ئێرانیان بە پشتیوانی لە میلیشا حوسییەکانی یەمەن تاوانبار کردووە.

دوای لەسەر کار لابردنی عەلی عەبدووڵڵا ساڵح و بە دەسەڵات گەیشتنی عەبد رەبە مەنسوور هادی ، سەرکۆماری نوێی یەمەن، رێژیمی ئێران لە رێگای گرووپە میلیشا شیعەکان بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دابوو بە دەستێوەردانەکانی خۆی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە لاواز بکات.

لەو ماوەی دواییەدا دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە چوارچێوەی یارمەتی چەک‌وچۆڵ، ماڵی، راهێنانی نیزامی بە گرووپە میلیشاکان و هەروەها بەرزبوونەوەی باندە سیخوڕییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە بە تەواوی بەرچاو بووەوە.

ئاویەر. ت