کوردستان میدیا: ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی سەرجەم پارێزگاکانی ئێران لەبەردەم مەجلیسی ریژیمی ئێران لەتاران کۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ مامۆستایانی پارێزگاکانی ئێران و کوردستان لەبەردەم مەجلیسی رێژیمی ئێران ناڕەزایەتی خۆیان بە دۆخی سیستەمی پەروەردە و ژیانی خۆیان دەربڕی.
ئەو خۆپیشاندانە مەدەنییە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بە توندوتیژی کێشرا و هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستایان.
دەوترێت کە کە لەو خۆپیشاندانەدا ١٥٠ هەتا ٢٠٠ مامۆستا دەستبەسەر کراون و لە نێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک مامۆستای کوردیش بوونی هەیە.
رەئووف فەتحی، بەهزاد قەوامی، غیاس نێعمەتی خەڵی سنە ـ محەممەدی خەڵکی مەریوان ـ ئەحمەد مورادی و کامبیز رەمەزانی خەڵکی کرماشان، بورهان وەهابیان و محەمەدی خەڵکی مەریوان، ئیسماعیل رەیحانی خەڵکی سەقز و حەمید ئیمامی ناوی بەشێک لەو مامۆستا کوردانەن کە لەکۆبوونەوەکەدا دەستبەسەر کراون و باس لەوەش کراوە بەشێک لە مامۆستا گیراوەکان ئازاد کراون.
لەماوەی چوار مانگی رابردوودا ئەمە بە سێیەمین خۆپیشاندان و گردبوونەوەی مامۆستایانی ئێران و کوردستان دێتە ئەژمار کە بەمەبەستی داواکارییەکانیان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی خوێندن و مووچەکانیان ساز دەکرێت.
کۆتاییهێنان بە هەڵاواردن لەنێو فەرمانبەرانی پەروەردە، رێکخستن و هاوتاکردنی مووچەکان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی سیستەمی پەروەردە، لە داوکارییە سەرەتاییەکانی مامۆستایانی ئێران و کوردستانە.