کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ڕۆژهەڵات بەرەوپیریی بانگەوازی ڕاسانی حیزبی دێموکراتەوە هاتن

17:44 - 8 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا، بەرەوپیریی ئەو بانگەوازە هاتن و چالاکیی جۆراجۆریان بەڕێوە برد.

دوای ئەوەیکە مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پەیامەکەیدا موژدەی هاتنەوەی پێشمەرگەی بۆ ناو خەڵک‌دا، هاووڵاتییان لە نێوخۆی وڵات بە گوڕوتینێکی تایبەتەوە بەپیری ئەو بانگەوازە هاتن.

لاوان و خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان بە دروشمی چاوەڕوانی بڕیارین، بژی دێموکرات، چاوەڕێین پێشمەرگە، ڕۆژ‌هەڵات ئامادەیە ئامادەبوونی خۆیان بۆ سەرهەڵدانی شۆڕشێکی نوێ دەربڕی و پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

هەروەها، بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە دەرەروەی وڵات ئامادەبوونی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و پەیوەست بوونیان بە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەربڕی.

مستەفا هیجری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند: ئێمە لە جێژنی نەورۆزدا ئەو پەیامەتان ئاراستە دەکەین و لەبەرداین لەو ساڵدا دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنین کە لە ساڵی نوێ‏دا پەیوەست بن بە ڕیزی پێشمەرگەکانی دێموکرات بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی سەربەرزانە و بەجێ‏هێشتنی هەرچی سەرشۆڕیی و دواکەوتووییە.

14236.jpg

14234.jpg

14237.jpg

14235.jpg

14239.jpg

14238.jpg