كوردستان میدیا: سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ی به هه‌وڵدان بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی داعش تۆمه‌تبار كرد.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه بڵاوی كرده‌وه، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیه، له ئیستانبۆل و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێره بیانییه‌كان ڕایگه‌یاند: ڕووسیه هه‌وڵ ده‌دات له باكووری ناوچه‌ی لازقیه پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ئێتنیكی ئه‌نجام بدات و هه‌موو پێكهاته توركمان و سوننی مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه له دژی به‌شار ئه‌سه‌دن وه‌ده‌ر دەنێت.
پێشتریش توركیه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ی له‌مه‌ڕ بوردومانی خه‌ستی گونده توركمه‌ن نشینه‌كانی باكووری سووریه تۆمه‌تبار كردبوو.
داوودئۆغڵوو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هێرش و په‌لاماره هه‌واییه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر سووریه به‌و هۆیه‌وه كه هێزه میانه‌ڕه‌وه‌كانی كردۆته ئامانج، له ڕاستیدا به‌هێزكەر و یارمه‌تیدەری چه‌كدار و تیرۆریسته‌كانی داعشه.
به وته‌ی ناوبراو بوردومانه‌كانی ڕووسیه ته‌نیا ١٠%ی بنكه‌كانی داعشی گرتۆته‌وه و ٩٠%ی ئامانجه‌كانی فڕۆكه ڕووسیه‌كان، هێزه میانه‌ڕه‌وه‌كانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د بوونە.