کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد/ وەرگرتنی میداڵی کێبڕکێی نێودەوڵەتی کیش لەلایەن موویتای کاری کورد

15:41 - 5 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: موویتای کاری کورد پلەی سێیەمی کێبڕکێی نێودەوڵەتیی کیشی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، محەممەد رەحمانی خەڵکی کامیاران و ئەندامی هەڵبژێردراوی پارێزگای کوردستان، لە کێبڕکێیەکانی نێودەوڵەتی کیش کە لە رێکەوتی ٢٨ی رێبەندان هەتا ٣ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە کیش بەڕێوەچوو، پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

ئەم لاوە کوردە تەمەن ١٨ ساڵە، لە قورسایی ٦٧کیلۆگرەمیدا لەم کێبڕکێیانە بەشداریی کردبوو و راهێنەری ئەم لاوە حوسێن باتمانی لە راهێنەرانی بەپێشینەی وەرزشی کامیارانی بووە.

لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی ٢٦ وڵاتی جیهان بەشدارییان کردبوو.

هەر لەم پەیوەندییەدا و بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، پەیمان خۆشکەلام، خالق رەحیم زادە، ناسر عەباسی کیک‌بوکسینگ‌کارانی کوردی بۆکانی و سەلیم محەممەدی خەڵکی پیرانشار میداڵی زێڕیان لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی جیهان مسۆگەر کرد.

هەروەها، بێهزاد خزری، کاراتەکاری کورد خەڵکی مەهاباد کە لە کێبڕکێی کاراتە کیوکوشین ئویاما بەشداریی کردبوو، میداڵی زێڕی ئەم کێبڕکێیەی مسۆگەر کرد.

زرنە.ک