کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی ئەستاندنی پارە لە قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستان

19:28 - 14 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: بەڕێوەبەرانی گشتیی قوتابخانەکانی کوردستان سەرەڕای نایاسایی بوونی پارە وەرگرتن لەخوێندەواران، لەسەر ئەو کردەوەی خۆیان بەردەوامن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە نوێترین حاڵەتی وەرگرتنی پارەی نەختی لە قوتابیان لە قوتابخانەکانی کوردستان، بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی سەرەتایی حضرت معصومە لە روانسەر لە دوتۆی نامەیەکدا داوای پارەیان لە قوتابیان کردووە.

لەو نامەیەدا کە بۆ بنەماڵەی قوتابیانیان نێرداروە؛ داویان لە بنەماڵەی قوتابیان کردووە کە بڕی ٢٠ هەزار تمەن پارە بۆ قوتابخانە بنێرن.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دابین نەکردنی بودجەی پێویست بۆ قوتابخانەکانی کوردستان، تێچووی بەڕێوەبەریی قوتابخانە و پێویستییەکانی خستووەتە سەر بنەماڵەی قوتابیان.

بەرپرسانی قوتابخانەی ٢٢ بهمنی پیرانشار بە قوتابیانیانی راگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنەوەی کارنامەی تێرمی یەک، دەبێ پارەی نەختی بدەن.

بەهۆی گوشاری ئابووری، کەمیی داهات و هەژاری زۆربەی بنەماڵەی قوتابیان ناتوانن ئەو پارە نەختییە دابین بکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە قوتابیانی قوتابخانەی گوندەکانی ناوچە کوردنشینەکان لەگەڵ مەترسیی دەرکران لە قوتابخانە و بێبەش کردن لە خوێندن، بەرەوڕوو ببنەوە.

وەرگرتنی پارەی نەختی لە قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستان لە حاڵێکدایە کە رێژیمی ئێران ساڵانە بڕی پارەی زیاتر لە ٤ میلیارد دولار لە عێراق و سووریە خەرج دەکات.

رێژیمی ئێران لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوو بڕی پارەی ١٥ میلیارد دولاری تەنیا بۆ شەڕی نێوخۆیی سووریەدا تەرخان کردووە.

ئاویەر. ت

11993.jpg