كوردستان میدیا: بە هۆی بێكاریی لە ڕادەبەدەر و گوێنەدان بە چینی خوێندکار لە ئێراندا، كۆمەڵگای ئێران لەگەڵ كۆمەڵێك خەساری گەورە و مەترسیدار بەرەوڕوو بووەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو بوونەتەوە، گوێنەدان بە توانایی و داهێنانی بژاردەكانی وڵات و هەروەها بێكاریی ٤٢%ی چینی خوێندكار، بۆتە هۆی خەمۆكی و سەركزیی و گەشەسەندنی تووشبوون بە مادە هۆشبەرەكان لە نێو چینی لاوی ئێراندا و ئەوەش وەكوو مەترسییەكی گەورە بۆ سەر كۆمەڵگای ئێران دەستنیشان كراوە.
زۆربوونی زانكۆ دەوڵەتی و غەیرە دەوڵەتییەكان لە ئێراندا بۆتە هۆكاری ئەوە كە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ١١.٤ میلیۆن كەس خوێندنی باڵا تەواو بكەن، بەڵام ٥.٨١ میلیۆن كەس لەو ڕێژەیە چالاكن و ٤.٥٥ میلیۆن كەس خاوەن كار و ١.٠٤كەسیش لەو ڕێژەیە بێكارن.