کوردستان میدیا: پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی تورکیە، لە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسی لە لایەن هێزەکانی تورکیەوە، ئاڵۆزیی تێکەوتووە و کۆماری ئیسلامی دەستی کردووە بە هێرشی تەبلیغی بۆ سەر دەوڵەتی تورکیە.
بە پێی هەواڵەکانی هەواڵدەرییە جیهانیەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیە ڕایگەیاندوە کە لە هەڵسوکەوتی حکوومەتی تاران سەریان سووڕ ماوە و ئەوان ئەو ڕەفتارەیان بە نادروست دەزانن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیە ڕایگەیاندوە کە لە پڕوپاگەندەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دژ بە دەوڵەتی تورکیە ناڕازین و پێیان وایە کە ئەو تەبلیغ و پڕوپاگەندەیەش کە لە ڕووسیە لە سەر تورکیە بڵاو دەبێتەوە، سەرچاوەکەی هەر لە نێو حکوومەتی تارانەوەیە.
چەند ڕۆژ پێش، لە نێو هەواڵەکاندا بڵاو بۆوە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕووحانی، سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران قسەی کردووە و هۆشداریی پێ داون کە دەست لەو جۆرە پڕوپاگەندە ناڕەوایانە هەڵبگرن، بەڵام وەک لە ڕاگەیاندن و قسەی بەرپرسانی ڕێژیمدا دەردەکەوێ، نەک تەبلیغەکانیان کەم نەکردووەتەوە، بەڵکوو درێژەی پێدەدەن و سەبارەت بەو پەیام و پێوەندییە تەلەفۆنییە بە دژی ئەردۆغانیش قسە دەکەن.
لە دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیە لە لایەن هێزی هەوایی تورکیەوە، پێوەندییەکانی تورکیە و ڕووسیە ئاڵۆز بووە و لەو ئاراستەیەشدا کۆماری ئیسلامی، وەپێش دەوڵەتی ڕووسیە کەوتووە و پڕوپاگەندەکان و لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕێژیم دژ بە دەوڵەتی تورکیە و بنەماڵەی سەرۆک کۆماری تورکیە توندتر و چڕتر بۆتەوە. وا دەردەکەوێ کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەو دۆخە ئاڵۆزەدا دەیەوێ بە شێوەیەکی ڕاستەۆخۆتر و ڕاشکاوانەتر دژایەتی لەگەڵ تورکیە و دەوڵەتی ئەو وڵاتە بنوێنێ، چوونکە دەوڵەتی تورکیە بە کۆسپێک لەسەر ڕێگای جێبەجێ کردنی پیلانەکانی دەزانێ، دەیەوێ لە هەموو دەرەتانێک بۆ هێرشکردنەسەری کەڵک وەربگرێ.