کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

روودی جوولیانی: ئێران لە داعش مەترسیدارترە

12:55 - 21 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: روودی جوولیانی سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆرک لە کۆنفراسێكدا لە پاریس رایگەیاندووە کە ئێران بەهۆی فاشیزمی ئایینی، تێکدانی تەناهی و ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەوڵدان بۆ وەدەستخستنی چەکی ناوکی لە داعش مەترسیدارترە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردسیان میدیا، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی نیۆیۆرک لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پاریس، رایگەیاندووە کە ئێران لە داعش مەترسیدارترە و بووەتە هۆی تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایش و زاڵبوونی دینی (فاشیزمی دینی) ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەوڵ دەدات بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی نیۆیۆرک لە قسەکانیدا، وێڕای رەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی ئامریکا رایگەیاند کە کاتی ئەوە گەیشتووە کە پێش بە یاریی سیاسەتی رێژیمی ئیڕان و رۆڵی قەیران خولقێنی و دووبەرەکی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگرترێت.

سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆرک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاندووە کە رێژیمی ئێران لە هەوڵی بەهێز کردنی دەستێوەردانەکانی لە ناوچەدایە، لێرەدا پێویستە کە هەموومان لە بیری رۆڵی رۆخێنەری رێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا کە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوونە؛ ببین.

لەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا بەشداربووانی کۆنفرانسەکە رێژیمی ئێرانیان بەهۆی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی یەمەن، سووریە، عێراق و لوبنان و پشتیوانی ماددی و چەک و چۆڵ لە حوسییەکانی یەمەن بە توندی مەحکووم کرد.

ئاویەر. ت