کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووسەکان: پاسدارەکان دەکوژرێن، چونکو شێوازی شەڕ کردن نازانن

14:21 - 25 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا:٤ ئەندامی هێزی تیرۆریستی پاسداران لە تۆپبارانی هەڵەی ڕووسەکان لە سووریه‌ کوژران.

هەواڵدەریی و ماڵپەرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران شوناسی ئەم چوار بەسیجیەی بەناوەکانی سەیید ئەسغەر چەرخەندی(فاتمی)خەڵکی ئاوایی قەڵاحەموودی ئومیدیە،ئێحسان فەتحی نژاد خەڵکی بێهبەهان،سەیید موجتەبائەبۆلقاسمی خەڵکی دێزفول و هەروەها پاسدارقاسمی خەڵکی ڕام هورمۆز ڕاگەیاندووە.

هەندێک لە سەرچاوەکان هۆکاری کوژرانی ئەم کەسانە نەبوونی هەماهەنگی و دانی زانیاری هەڵە لەلایەن دەوڵەتی ئەسەدوە دەزانن.

هەواڵدەریی ڕووسی ئیسپۆتیک ڕایگەیاندووە کە کوژرانی بەرچاوی بەشێک لە فەرماندە پلە بەرزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سووریه بوەتەهۆی ئەوەیکە ئێران ڕێژەی هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە کەم بکاتەوە.

ئیسپۆتیک کوژرانی ئەم چەند ئەندامەی سپای پاسدارانی بەتایبەت فەرماندە پلە بەرزەکانی، تەنانەت بۆ شەڕێکی گەورەتریش بەزۆر زانیوەو ئەمە لەحالێک دایە کە ڕێژیمی ئێران لەژێر ناوی ڕاوێژکار لە وڵاتی سووریه بوونی هەیە.

کارناسێکی سه‌ربازیی ڕووسی بەناوی والادیمێر یوسێف، هۆکاری بەرزبوونەوەی کوژراوەکانی ئێرانی بۆ بێ ئەزموونی هێزەکانی سپا لە بەکارهێنانی تۆپخانەو هێزی ئاسمانی گەڕاندووەتەوە ودەڵێ لەداو خستنی هێزە ئێرانییەکان لە سووریه بەشێوەی ئامانجدارە.

ولادیمێر ساژین،کارناسێکی بواری سیاسی بە ئیسپۆتیک دەڵێت، هێزە سه‌ربازییەکانی ئێران لە ٧ هەزار بۆ ٧٠٠ کەس کەم بونەتەوە،هۆکاری ئەوەش بۆ نەبوونی سنووری هاوبەش لە نێوان ئێران و سووریه، گواستنەوەی هێز و دابین کردنی چەک و چۆڵی سه‌ربازی بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شەڕ دژوار دەبێت، دەگەرێنێتەوە.

پێشتر هەواڵدەریی بلۆمبێرگ بەپێی هەواڵی سەرچاوە عەرەبییەکان وتبووی کە ڕێژیمی ئێران بە شێوەی بەرچاو لە سوریە پاشەکشەی کردووە.