کوردستان میدیا: رەزمیکارانی دێهلوڕانی لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتی کاراتە لە تاران ١٤ میداڵی رەنگاورەنگیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، لەم کێبەرکییە کە وەرزشوانانێک لە وڵاتانی عێراق، ئازەربایجان، روسیە، ئەفغانستان و ئێران بەشداریان تێدا کردبوو، کاراتاکارانی شارستانی دێهلوڕان سەرەڕای ئاوڕ نەدانەوەی بەڕێوەبەران و کار بەدەستان لە دۆخی ئەم شارستانە، توانیان دوو میداڵی زێڕ، ٥ میدالی زیو و ٧ میدالی بورونزی ئەم کێبەرکێیەیان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
ئەشکان یوونسی، ئەحمەد رەزا عەلیزادە، یەزدان ئابساڵان، محەممەد حسێن عەلیزادە، ئەحمەدرەزا رەزایی، محەممەدمەهدی ئیمانی، دانیاڵ خوند، محەممەد حوسێن دوستی، محەممەد حوسێن رەزایی، عەلی کازمی و ئەمیر محەممەد دیناروەند، لە بڕگە تەمەنیە جۆراوجۆرەکاندا میداڵیان بەدەست هێنا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبەران کەمترین سەرنجیان بە بارودۆخی ئەم شارستانەیان نەداوە و دەوترێت کە بۆ بەشی وەرزشی ئەم شارستانە بودجەیەکی زۆر کەم تەرخان کراوە.
ئاویەر.ت