![](/weney-mallperr/11442.jpg)
كوردستان میدیا: لە ماوەی ٩ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، لە پارێزگای ورمێ ڕێژەی تەڵاق ٤% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئاستی پێكهێنانی ژیانی هاوبەشیش ١% كەمی كردووە.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری محەممەد جەوان، سەرۆكی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتی (ثبت احوال) بڵاوی كردەوە لە ماوەی ٩ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ٤ هەزار و ٧٨٠ حاڵەتی تەڵاق لە پارێزگای ورمێدا تۆمار كراوە، كە ئەمە بە واتای زیادبوونی ٤%ی ئەم دیاردە بەبەراورد لەگەڵ ٩ مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوە كردووە كە لەو ٩ مانگەدا ٢٤ هەزار و ٦١٠ حاڵەتی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش تۆمار كراوە كە ئەم ڕێژە بەبەراورد لەگەڵ ٩ مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، ١% كەمی كردووە.
بەوتەی ناوبراو، نێونجی تەمەنی تەڵاقە تۆماركراوەكان بۆ پیاوان ٣٤-٣٦ ساڵ و بۆ ژنانیش ٢٧-٢٩ ساڵ بووە كە ١٨.٧%ی ئەو كەسانە كەمتر لە یەك ساڵ پێكەوە ژیاون.
بە وتەی كارناسانی كاروباری دادوەریی و بنەماڵە، هۆكارە سەرەكییەكانی سەرهەڵدانی حاڵەتی تەڵاق لە ئێراندا بریتین لە: كێشە ئابوورییەكانی وەك بێكاری، گرانی و هەڵاوسان ـ كێشە كۆمەڵایەتییەكانی وەك مادەی سڕكەر، دەستێوەردانی بنەماڵەكان لە ژیانی هاوسەرە نوێیەكان و ....