کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سالی ١٣٩٣ی هەتاوی و دابەزینی لە سەدا ٥٧ی ئاستی توانای کڕینی کرێکاران

15:54 - 16 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: لە سەرەتای ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، کرێکاران کە زۆربوونی لانیکەم لە سەدا ٢٥ی حەقدەستی کرێکارییان بە پێچەوانەی یاسا دەزانی، ناڕەزایەتیی خۆیان نیسبەت بەم کارە بە دیوانی دادوەریی دەربڕیووە و لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، لانیکەم حەقدەستی کرێکاران لە سەدا ٢٥ زیادی کرد ئەوەش لە حاڵێکدایە کە شۆرای باڵای کارورفاە رایگەیاندووە، نرخی هەڵاوسان لە ٣١،٦ بووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کرێکاران لەو باوەڕەدان کە وەزارەتی کار لە ماددەی ٤١ی یاسای کار سەرپێچی کردووە، بەڵام لە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاویدا، شاندی دیوانی دادوەری ئەم شکایەتەی رەت کردەووتەوە و لە جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاویدا، لەلایەن بەرپرسی دیوانی دادوەریی خواستی پێداچوونەوەی دۆسیەی کرێکاران رەت کرایەوە و کۆتایی پێهات.

لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە حاڵێکدا کە نرخی هەڵاوسان لانیکەم لە سەدا ٣٥ راگەیاندراوە، حەقدەستی کرێکاران لانیکەم لە سەدا ٢٥ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و بە ٦٠٩ هەزار تمەن گەیشت.

بەشێک لە چالاکانی کرێکاری دەڵێن، دەوڵەت رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و لانیکەم حەقدەستی ٧١٢ هەزار تمەن کە لە ئامارە فەرمییەکان لە ژێر هێڵی سوور دایە، داسەپاندنی برسییەتی و لە ناو چوون بە کۆمەڵگای کرێکارییە.

یەکیەتی ئازادیی کرێکارانی ئێران رایگەیاندووە کە بنەماڵەیەکی کرێکاری بۆ جێبەجێ کردنی تێچووی بژیوی ژیانی، لانیکەم ٣ میلیۆن تمەن لە مانگدا پێویستی هەیە و زیادبوونی ٢٦١ هەزار تمەن حەقدەست، هیچ ئاڵۆگۆڕێک لە بارودۆخی کرێکاردا پێک ناهێنێت.

حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری رێژیمی ئێران، لە قسەکانیدا لە رۆژی کرێکاریدا، باسی لەوە کرد کە پێویست نییە دەوڵەت دەستێوەردان لە کاری یەکیەتی کرێکاراندا بکات و جەختی کردەوە دەوڵەت دەبێ بەستێنی پێویست بۆ ئەو چالاکیانە ئامادە بکات و پشتیوانی یاسایی نیسبەت بەو حەشیمەتە بکات.
هاوکات لەگەڵ رۆژی کرێکاران لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، زیاتر لە ٢٠ چالاکی کرێکاری بە شێوەی کاتی دەستبەسەر و لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، هیچ یەکیەتییەک مۆڵەتی چالاکی وەرنەگرتووە.

بەپێی ئامار ە فەرمییەکان لە ساڵی رابردوودا، نرخی هەڵاوسان لە ئێران زۆربوونێکی لە رادەبەدەری بە خۆیەوە بینیوە و بە لە سەدا ٥،٣١ گەیشتووە کە لە ماوەی ١٧ ساڵی رابردوودا بێ‌وێنە بووە.

بەپێی زۆربوونی نرخەکان و نرخی هەڵاوسان کە بە وتەی هەندێک لە چالاکانی کرێکاری بە لە سەدا ١٥٠ دەگات، شۆرای باڵای کاری رێژیمی ئێران زیادکردنی نرخی حەقدەستی کرێکاری لە سەدا ٢٥ نیسبەت بە ساڵی رابردوودا راگەیاندراوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، داهاتی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی کە بە حەقدەستی کرێکاری دەژین، بە لەبەر چاوگرتنی مافی مەسکەن، مافی بۆنی کرێکاری، مافی سەنەواتی خزمەت و تەنانەت مافی جێژنانە و یارانەی نەختی، ١٣ میلیۆن و ٦٣٧ هەزار و ١١٠ ریاڵ بەراورد کراوە.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە حەقدەستی کرێکاران تەنیا نیوەی تێچووی ژیانی بنەماڵەیەکە کە لە شار دەژین.

کرێکاران و زۆربەی هاووڵاتییانی کەم داهات، بە تایبەت لە کوردستانی ئێران، بە هۆی بێکاری و نەبوونی ئەمنییەتی کار بە ناچاری روو لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت هەرێمی کوردستانی دەکەن.

کازیوە.ر