کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٩ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان لە بنکەی ناوەندی ٣ی کوردستان بەرز راگیرا

20:36 - 24 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: لە ناوەندی ٣ی کوردستان، ٦٩یـەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێک بەرز راگیرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بۆ رێز گرتن لە ٦٩یـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێک لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەم رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان، لە بڕگەی یەکەمی ئەم رێوڕەسمەدا، پەیامی دەستەی بەرێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن زەکییە سدقی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان پێشکەش کرا.

پاشان، کۆڕی هونەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهاوکاری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان سروودێکی لەژێر ناوی نابەزین پێشکەش کرد.

دواتر پەیامی ناوەندی ٣ی کوردستان لەلایەن لوقمان شێخانی ئەندام و بەرپرسی تەشکیلاتی ناوەندی ٣وە خوێندرایەوە.

لە برگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، پارچە شێعرێک لەژێر ناوی بیانوو لەلایەن ناهید حوسێنییـەوە ئەندامی یەکێەتیی ژنان و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەوە پێشکەش کرا.

لەبەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، پەیامی یەکیەتی لاوانی کۆمیتەی جێژنیکان لەلایەن محەممەد رەسووڵی ئەندامی یەکیەتی لاوان خوێندرایەوە.

لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا، گورانییەک لەلایەن بەیان پیری بە هاوکاری کوڕی هونەریی حیزبی دێموکرات، پێشکەش کرا.

دواتر شانۆیەک لەژێر لە ناوی تەڵاق لەلایەن ئەندامانی ناوەندی ٣ی کوردستانەوە بەو بۆنەوە نمایش کرا.

لەدرێژەدا بۆ رێزلێنان لە بەشێک لە ژنانی ناوەندی ٣، کە پێشتر لە کێبرکێیەکی فکریدا سەرکەوتنیان بەدەست هێنابوو، بە پیدانی خەڵات رێزیان لێ گیرا.

ئەم رێوڕەسمە بە گورانییەک لەلایەن گرووپی هونەریی حیزبی دێموکراتەوە کۆتایی پێهات.

کازیوە.ر