کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سۆنامیی ١٠ میلیۆن بێكار و فڕینی قەرزە دەرەكییەكان

14:54 - 9 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: بە وتەی جێگری وەزیری كار، تا ماوەیەكی دیكە ١٠ میلیۆن كەسی دیكە پەیوەست بە لەشكری بێكارەكانی وڵات دەبن كە ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسیان هەنوكە سەرقاڵی خوێندنی باڵان.

ئەبولحەسەن فیروزئابادی بە هەواڵدەریی حكوومەتیی مێهری ڕاگەیاندووە: لە بارودۆخێكدا كە بازاڕی كاری ئێران لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ میلیۆن كەسە، سەرەڕای هەموو سەرمایەدانانە كەڵانەكان، ڕێژەی ئەو كەسانەی كە لە كەرتی پیشەدا چالاكییان هەیە، بریتییە لە ٣ میلیۆن و ٥٠٠هەزار كەس.

بە وتەی فیروزئابادی هەنوكە نیزیك بە ٥ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسی دەرچووی زانكۆمان هەیە و نیزیك بە ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسیش لە بەرەبەری تەواوكردنی زانكۆدان، كە ئەمەش بەو واتایە دێت كە ١٠ میلیۆن خوێندەواری باڵا، پەیوەست بە لەشكری خوازیارانی كار دەبن.

لە لایەكی دیكەشەوە، بانكی ناوەندیی ڕێژیم لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە كە قەرزە دەرەكییەكانی ئێران لە ٣ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ٣٧٦ میلیۆن دۆلار زیادیان كردووە، كە بەو پێیە هەنوكە ئێران بڕی ٤٨٤.٥ میلیارد دۆلار قەرزی دەرەكی هەیە.

هەر لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە گەشەی ڕێژەی نەخدینەیی لە وڵاتدا كراوە كە هەنوكە بریتییە لە ٩٠٧ هەزار میلیارد تمەن. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ٢ ساڵ پێش ئێستا، ئەم ڕێژەیە ٥٨٠ هەزار میلیارد تمەن