کوردستان میدیا: دوابه‌دوای ئه‌وه‌یكه هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام و یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی خوبرێگان، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردبوو كه خوبرێگان سه‌رقاڵی دیاری كردنی جێگری ڕێبه‌ری ڕێژیمه و یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌جلیسی خوبرێگان چاوه‌دێری به‌سه‌ر ڕێبه‌ردایه، ده‌سبه‌جێ لایه‌نی به‌رامبه‌ری تهیفهكهی ڕه‌فسه‌نجانی دژكرده‌وه‌ی توندیان پیشان دا و ئه‌م قسانه‌ی ڕهفسهنجانیان به پڕوپاگه‌نده‌ی هەڵبژاردنەکان وه‌سف كرد.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌زگای دادی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێكدا ئه‌ركی مه‌جلیسی خوبرێگانی زۆر به گرینگ زانی و هۆشداری دا كه به‌ڵاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی له لایه‌ن كه‌سانێكی دیاریكراو، ڕاگه‌یه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵێ قسه‌ی نه‌شیاو، نالۆژیكییه و به پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ناوبراو له به‌شێكی قسه‌كانیدا ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: هه‌ندێ كه‌س، خولیا و داخوازییه نایاساییه‌كانی خۆیان كه پێوه‌ندییه‌كی به یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌وه نییه دێننه به‌ر باس، بۆیه ئه‌م كه‌سانه ده‌بێ باش بزانن كه مه‌جلیسی خوبرێگان له ده‌سه‌ڵاتیدا نییه چاوه‌دێری به‌سه‌ر ڕێبه‌ردا بكات.
ئه‌م قسانه له درێژه‌ی قسه‌كانی ڕه‌فسه‌نجانیدا هاتووه كه گوتبووی؛ ئه‌ركی خوبرێگان جگه له دیاری كردنی ڕێبه‌ری ڕێژیم، چاوه‌دێری به‌سه‌ر كارهكانیایهتی و ئه‌گه‌ر خوبرێگان نه‌توانێ كه‌سێكی شیاوی ڕێبه‌ری هه‌ڵبژێرێ، ده‌توانێ به شێوه‌ی شۆرایی، كاروباره‌كانی ڕێژیم تێپەڕێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی باڵی ئۆسوولگه‌را و لایه‌نگرانی خامنه‌یی له ڕواڵه‌تدا تووڕه كردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا به سه‌ره‌نجدان به مێژینه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌موو ئه‌م قسانه وه‌ك هه‌موو خوله‌كانی پێشوو، پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كان دێنه ئاراوه تا كووره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به خه‌یاڵی خۆیان گه‌رمتر بكه‌ن.