کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شورای هاوکاریی کەنداوی فارس، وتەکانی دەبیری شورای نیگابانی رێژیمی ئێرانی مەحکووم کرد

13:01 - 14 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: پیرۆزبایی مەرگی پاشای عەرەبستانی سعوودی لەلایەن دەبیری شورای نیگابانی رێژیمی ئێران، دژکردەوەی شورای هاوکاریی کەنداوی فارسی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەحمەد جەننەتی، دەبیری شورای نیگابانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و پێش‌نوێژی هەینی رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ١٢٩٣ی هەتاوی، لە وتاری خۆیدا، مەلیک عەبدووڵڵا پاشای پێشووی عەرەبستانی بە قاروونی سعودیە نێو بردووە و مەرگی ناوبراوی لە کۆمەڵگای موسڵمانانی جیهان پیرۆزبایی کرد.

جەننەتی لە وتەکانی خۆیدا مەلیک عەبدووڵڵای بە هاوکاری لەگەڵ تەکفیرییەکان تاونبار کردووە و رایگەیاند کە مەرگی قاروونی سعوودی دەبێ بە ئامریکایی و ئیسرائیلییەکان سەرەخۆشی بکەین.

دوای وتەکانی دەبیری شورای نیگابانی رێژیمی ئێران، عەبدول لەتیف ئەلزیانی، سەرۆکی شوڕای هاوکاریی کەنداوی فارس بە نووسراوە ئەو وتانەی مەحکووم کرد.

سەرۆکی شورای هاوکاریی کەنداوی فارس وتی، وتەکانی دەبیری شوڕای نیگابانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی قەبووڵ ناکرێت.

لەو پەیوەندییەدا ئەنوەر قەرقاش وەزیری راوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەبارەت بە وتەکانی ئەحمەد جەننەتی وتی: ئەحمەد جەننەتی بە هێرش کردنەسەر مەلیک عەبدووڵڵا بنی عەبدوڵعەزیز و ژیانی ئەو، هەمووی ئێمەی خستە ژێر ئامانجی خۆی و ئەو کردەوەیەی ئەو ئەبێتە کۆسپێک لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان رێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.

ئاویەر. ت