کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەش بەڵگە دەرخەرەی ئەوەن کە ڕێژیمی ئێران لە ڕوودای ١١ی سێپتامبردا دەستی هەبووە

21:49 - 27 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: ٦ بەڵگە لە بەر دەست دایە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕوودای ١١ی سێپتامبردا دەستیان هەبووە.

ڕۆژنامەی الشرق الاوسط لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە شەش بەڵگەی دەرخەری ئەوەن ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە کردەوەی تێرۆریستیی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١ی زایینی ئامریکادا، دەستیان هەبووە.

لەو ڕاپۆرتەدا، وردەکارییەکانی قەزایی لە حوکمێكدا ٦ ناوەند مەحکووم دەکات کە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و عەلی‌ئەکبەر فەلاحیان و سپای تێرۆریستی پاسداران لە پلەی یەکەمدا چاودێریان بەسەر ئەو هێرشە تیرۆریستیەدا هەبووە و داراییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئامریکا بۆ غەرامەی ئەو ڕووداوە تەواو نیە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا جۆرج دانێلز قازیی دادگای فێدڕاڵی ئامریکا لە حوکمێکدا ڕێژیمی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە بۆ بەڕێوەبردنی ئاسانکاریی هێرشە تێرۆریستییەکان هەوڵی داوە.

ئەو بەڵگانە باسیان لەوە کردووە کە عێماد مۆغنییە یەکێک لە ڕێبەرانی حیزبوڵڵا لە ،مانگی خەرمانی ساڵی ٢٠٠٠ی زایینیدا لەگەڵ بکەرانی ئەو هێرشە چاوپێککەوتنی ئەنجام داوە و بەرنامەی سەفەری ئەو کەسانەی هاوئاهەنگ کردووە.

هەروەها ئەو بەڵگەنامانە دەیسەلمێنن کە ڕێژیمی ئێران ڕاگواستنی بکەرانی ئەلقاعیدەی بۆ ئۆردووگاکانی ڕاهێنان لە ئەفغانستان ئاسان کردووە و بڕیاری بە پارێزەرانی سەر سنوورەکانی خۆی داوە کە پاسپۆرتی ئەو کەسانەی هێرشەکەیان لە ئەستۆیە لە سنوورەکان مۆر نەکەن.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانە شەش بەرپرس و ناوەندی پلەبەرزی ڕێژیمی ئێران وەک عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، عەلی‌ئەکبەر فەلاحیان وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیم، جێگری فەرماندەی سپای پاسداران و سەرتیپ محەممەدباقری زولقەدر دەستیان لە ئاسانکاریی ئەو هێرشانەدا لە ئەستۆ بووە.

ھێرشەکانی ١١ی سێپتامبر ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٨-ی هەتاوی لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا و لە ئەنجامدا ٢٩٧٣کەس کوژران و ٢٤ کەس وونبوون.