کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی سووریە/ ئێران لە گێژاوی تێچووی لەساڵدا ٤میلیارد دولار

12:46 - 11 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: هەڵسووڕانی نیزامیی رێژیمی ئێران لە سووریە و پشتیوانی ئەم رێژیمە لە بەشار ئەسەد هەتا ئێستا ١٥ میلیارد دولار تێچووی بۆ رێژیمی تاران هەبووە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان، کارناسانی نیزامی لەسەر ئەو باوەڕەدان کە چالاکی و بەشداریی نیزامی رێژیمی ئێران لە شەڕی نێوخۆی سووریە کە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینی دەستی پێکردووە، ٩ هەتا ١٥ میلیارد دولار تێچووی بۆ ئەو رێژیمە هەبووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئیشپیگل ئانلاین کە تیایدا بەشداریی نیزامیی ئێران لە وڵاتانی ناوچە و تێچووی پەیوەندیدار بە ئەمە، بە تایبەت لە وڵاتانی عێراق و سووریە بە شێوەیەکی تێرو تەسەل خراوەتە بەر باس؛ ئێران لە هەر دوو وڵاتی سووریە و عێراق دەستی کردووە بە رێکخستن و پێکهێنانی گرووپە میلیشیاکان.

ئیشپیگل ئانلاین لە راپۆرتەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە بە پێی قسەکانی بەرپرسانی رێژیمی ئێران، ئەم رێژیمە لە کاتی دەستپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریە هەتا ئێستا بڕەپارەی ٩ میلیاردی دولاری بە رێژیمی بەشار ئەسەد یارمەتی داوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، دژبەرانی رێژیمی سووریە لەسەر ئەو باوەڕەدان کە یارمەتیی جینسی ئێران، وەک نەوت و خوراک و دەوا و...دەبێ بە ئاماری فەرمیی یارمەتی رێژیمی ئێران بە بەشار ئەسەد زیاد بکرێت کە دەکاتە ١٥ میلیارد دولار.

رێژیمی ئێران جگە لە بەشداریی کردنی نیزامی لە سووریە و یارمەتی جینسی بە رێژیمی بەشار ئەسەد، دەستی داوەتە بە کۆیلە گرتنی هاووڵاتییانی ئێرانی و ئەفغانی و ناردنی ئەوان بۆ سووریە لە پێناو شەڕ لەگەڵ دژبەرانی بەشار ئەسەد.

ململانێی رێژیمی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەکەوە و یارمەتی نیزامی ئێران بە حیزبوڵـلای لوبنان و دژبەرانی چەکداری فەلەستینی لەلایەکی دیکەوە، هۆکارگەلێکن کە وایان کردووە سووریە لەباری ئیستراتیژیی ناوچەکەوە بۆ ئێران گرینگیی هەبێت.

رێژیمی ئێران لە پێناو سەقامگیر کردنی سووریە کە لە بواری ستراتیژیکییەوە بۆ رێژیمی ئێران گرینگە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی هەمەلایەنە لە رێژیمی بەشار ئەسەد پشتیوانیی کردووە و بەرپرسانی رێژیمی تاران چەند جار سووریەیان وەک هێڵی سووری ئێران راگەیاندووە.

زۆربەی کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەدان کە رووخانی بەشار ئەسەد دەتوانێت پێشەکییەک بۆ رۆخانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردانی نیزامیی رۆژئاوا و ئیسرائیل بێت.

لەم پەیوەندییەدا، عەبدوحەلیم خدام، جێگری پێشووی سەرکۆماری سووریە کە ئێستا یەکێک لە دژبەرانی بەشار ئەسەدە، رایگەیاندووە کە رێژیمی ئێران بۆ سەقامگیر بوونی بەشار ئەسەد، داعشی بۆ سووریە هێناوە.

خدام لە قسەکانیدا جەختی کردووە کە رووخانی بەشار ئەسەد لە سووریە، بەستێنی لاوازیی رێژیمی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا پێک دێنێت، هەر بەم هۆیەوە رێژیمی ئێران بە توندی لە هەوڵدایە.

ئاویەر.ت