کوردستان میدیا: لە ئەنجامی هێرشە هەواییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە وڵاتی سووریە، یەکێک لە بەرپرسانی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان لە سووریە دەکوژرێت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی سەرماوەز، سەمیرقەنتار، یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆڕیستیی حیزبوڵڵای لوبنان و یەکێک لە شڕەخۆرە ناسراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشی هەوایی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، لە ناوچەی جڕمانای سووریە کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد، لە ئەنجامی ئەو هێرشە هەواییەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلدا، وێڕای کوژرانی سەمیرقەنتار، چەند کەسێکی دیکە لە سەرکردەکانی گرووپە میلیشاکانی نزیک لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە، کوژراون.
دەوترێ، لە ئەنجامی هێرشە هەواییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، بینایەکی شەش نهومی کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو سەرکردەی گرووپی تیرۆڕیستیی حیزبوڵڵای لوبنان بوو، بە تەواوەتی لە ناوچووە.
حیزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک،کوژرانی ئەو شڕەخۆرەی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە.