کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی بێدەنگ، كچەكان ناقیژێنن لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد پووران درەخشەندە لە زانكۆی بێركلی ئەمەریكا نمایش دەكرێت.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی بێدەنگ، كچەكان ناقیژێنن بە ئامادەبوونی سینەماكاری كورد پووران درەخشەندە، رۆژی پێنجشەمە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە بەشی ئافرەتان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هۆڵی ستێفان لە دێپاڕتمانی خوێندنەوەكانی ئافرەتان لە زانكۆی بێركلی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریكا دەچێتە سەر پەردەی سینەما.
پاشان كۆڕی رەخنە و هەڵسەنگاندنی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەرەكەی، خاتوو پووران درەخشەندە لە هۆڵی كۆنفڕانسی سوڵتان لە ناوەندی رۆژهەڵاتناسی ئەم زانكۆیە بەڕێوەدەچێت.
بێدەنگ، كچەكان ناقیژێنن لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە میانەی ١٧ـەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئێلهام کە لە رێکەوتی ١٢ تا ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری پێرت لە ناوەندی ویلایەتی ڕۆژئاوای ئوستوڕالیا بەڕێوەچوو، نمایشكرا.
پووران درەخشەندە، خانمە سینەماکاری کورد لە ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە شاری کرماشان لە دایک بووه و لە ساڵی ١٣٥٤ـەوە بە فەرمی لە تەلەفزیۆنی کرماشان دەستی بەکار کردووە.
ئەو سینەماكاره كورده، لەماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا کۆمەڵێک فیلمی سینەمایی درێژ و فیلمی دکۆمێنتی دروست کردووە و هەروەها وەکوو ئەکتەر و نووسەر لە کاری هونەریدا بەشداریی کردووە.

سینەماكاری كورد پووران درەخشەندە