کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی دیکەی سپای پاسدارنی رێژیمی ئێران لە عێراق کوژرا

13:16 - 20 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی دیکەی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران رۆژی شەممە لە شاری سامێرای عێراق کوژرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران بە ناوی سەید رەزا حوسێنی مووقەددەم لە شاری سامێرا کوژراوە.

ئەو فەرماندەی سپای پاسدارانی رێژیم، جێگری ئیتلاعاتی ئۆپراسیۆنەکانی لەشکری پێنجی نەسر و هەروەها ناوبراو لە بریندارانی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان رێژیمی ئێران عێراق بووە.

هەتا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پایەبەرزی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە عێراق کوژراون.

هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیجی رێژیمی ئێران بە مەبەستی پاراستنی شوێنە مەزهەبی و ئایینییەکانی شیعە دەستێوەردان لە وڵاتانی دراوسێ دەکەن کە ئەوەش چەندین جار لەلایەن وڵاتی ناوچەکە مەحکووم کراوە.

گادەر. د