كوردستان میدیا: فه‌رمانده‌كانی سوپای ڕێژیمی ئێران له سووریه، له ده‌ست ڕووسیه وه‌زاڵه هاتوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، له سووریه كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌رانی سوپای پاسداران ده‌ڵێن؛ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه‌كانی ئێمه له سووریه ده‌كوژرێن، به‌ڵام ڕووسیه بووه‌ته کوێخایان و هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان بۆ خۆی تاپۆ ده‌كات.
ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌رتشی ئازادی دێموكراتیكەوە پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، ناوبراو ده‌ڵێ؛ فه‌رمانده‌كانی ئێرانی ده‌ڵێن لە ئێمه دەكوژرێ، ئێمه له به‌ره‌كانی شه‌ڕداین، به‌ڵام له هه‌ر شارێك كه ڕووسیه‌شی لێیە، هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان به ناوی خۆیانه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه ئێمه ئاماده نین چیدیكه له سووریه شه‌ڕ بۆ ناوی ڕووسیه بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه جێگری کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسەین ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی؛ ئه‌و قسانه پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یه‌نه بیانییه‌كانه و ڕووسیە و ئێران هیچ جۆره ناكۆكییه‌كیان له‌مباره‌وه نییه و ئێران پاشه‌كشه به هێزی خۆی له هیچ ناوچه‌یه‌كی سووریه ناكات.
ئه‌م قسانه له حاڵێكدایه كه چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا، ئه‌ندامێكی په‌له‌به‌رزی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له وتووێژێك له‌گه‌ڵ بلوومبێرگدا گوتبووی: له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا، هێزی سه‌ربازیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له چه‌ند به‌ره‌ی جیاوازدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ژماره‌ی كوژراوانی ڕێژیمی ئێران هه‌ر زیاد ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ش ڕێژیمی ئێران بڕیاری داوه پاشه‌كشه به هێزه‌كانی بكات.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، به‌پێی كۆمه‌ڵێ زانیاری، مه‌زنده ده‌كرێ نزیك به ٢٧٠٠ هێزی سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران له سووریه بن، كه دژی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئه‌م شه‌ڕه به شه‌ڕی مان و نه‌مان و شه‌ڕێكی ئیستراتژیك ده‌زانن. شایانی باسه له ئه‌نجامی شه‌ڕی سووریه‌دا به تایبه‌تی له دوو مانگی ئه‌م دواییانه‌دا، زیاتر له ٧٠ فه‌رمانده و پاسداری ئێرانی كوژراون.