کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەرۆژدا ژەمێک نان/ رێکاری رێژیم بۆ کۆمەڵگا لەپێناو بەرەنگار بوونەوەی قورستر بوونی گەمارۆکان

20:28 - 11 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: دەبیری شورای نیگابانی رێژیمی ئێران سەبارەت بە قورستر بوون و درێژ کردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان، رایگەیاندووە کە کێشەیەک نایەتە پێش کە لە ئەگەری خراپتر بوونی بارودۆخ، رۆژێک تاقەژەمێک نان بخۆین.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی سەر بە رێژیمی ئێران، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، سەرەڕای ئەوەی کە رێژیمی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی سەرەخۆشی کۆچی دوایی مەلەک عبدوڵـڵای کردبوو و وەزیری کاروباری دەرەوەی رێژیمی ئێران لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنیدا بەشداری کردبوو؛ جەننەتی، پێشنوێژی هەینیی تاران، کوچی دوایی عەبدوڵـڵا، پاشای پێشووی عەرەبستانی بە موسڵمانانی جیهان پیرۆزبایی کرد.

جەننەتی لە درێژەی قسەکانیدا لە پەیوەندیی لەگەڵ قورستر بوونی گەمارۆ ئابووریە داسەپاوەکانی دژی ئێران، لێدوانی دا.

جەنەتی، لەم پەیوەندییەدا رایگەیاندووە کە: ئەگەری ئەوە هەیە، کاتێک بێتە پێش کە رۆژانە دوو ژەم چێشت بخورێت؛ هێچ کێشەیەک نایەتە پێش ئەگەر تەنانەت رۆژانە تاقەژەمێک بخورێت.

رێژیمی ئێران بەردەوام لە مزگەوت و بۆنە ئایینیەکاندا بۆ ئامادە کردنی بەستێنی بیروڕای گشتی خەڵکی کۆمەڵگا لە پێناو بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ کێشەگەلێک کە بە هۆی سیاسەتەکانی بەرپرسانی رێژیم دێتە پێش، کەڵک وەردەگرێت.

قسەکانی جەنەتی سەبارەت بە ژەمێک نان خواردن لە رۆژدا لە حاڵێکدایە کە مارک کرێک، لە گەڵالە دارێژەرانی قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران داوای کردووە کە پێش گرتن لە بەدەست هێنانی رێژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی رایگەیاندووە کە لە کاتی پێویست و هاوکاری نەکردنی رێژیمی ئێران لە پێناو روونکردنەوەی بەرنامەی ناوکی، گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران دەبێت تا ئەو رادەیە قورس بکرێت کە نان لە دەمی خەڵكی ئێران بگرێتەوە.

زرنە.ک