کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی \"ئاڵمان\" سیمینارێكی تایبەت بە دۆخی سووریە و كوردەكانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو

23:40 - 6 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: رێكخراوەكانی كوردن سێنترووم ، كۆمكار و مەڵبەندی ئامۆژگاری شاری برێمەنی ئاڵمان سمینارێكی تایبەتیان لەبارەی دۆخی سووریە بە زمانی ئاڵمانی بەرێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتا كریستۆڤ سودەمان بەخێر هاتنی بەشدار بووانی كرد و دواتر باسێكی كورتی لەسەر باروودۆخی سووریە پێشكەش كرد و دواتر كەمال سەیدۆ لەسەر دۆخی كوردەكانی سووریە بۆ بەشدار بووان دوا و بەتایبەت زیاتر تیشكی خستە سەر جیاوازی ئایین لەو وڵاتە.


لەپانێلی دووهەمی سیمینارەكەدا ژیان بەدرخان قسەی كرد و لەگۆشە نیگای جیاوازەوە پڕژایە سەر رووداوەكان و بەتایبەت دۆخی كوردەكان.
هەر دوو بەرێز سەیدۆ و بەدەرخان لە قسە و باسەكانیاندا رێژیمی ئێرانیان بە دەست تێوەردان لەكاروباری سووریە تاوانبار كرد.
لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا وتەبێژی حیزبی سەوزەكانی برێمەن، زەهرا محەممەدزادە و مارتین تووبەن وتەبێژی پارتی سوسیال دێمۆكراتی ئاڵمان و تێڕوانینی خۆیان لەو پێوەندییەدا باس كرد.


شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ ئاڵمان بەشداری سیمینارەكە بوون و رای و تێبینییەكانی خۆیانیان لەو پێوەندییەدا باس كرد.