کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەپاوە هێزە سوپاییەکان \"مانۆڕی نیزامی \" بەڕێوە دەبەن

17:41 - 25 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا : بڕیارە هێزەکانی سوپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، مانۆڕێکی نیزامیی لەسەیرانگای قۆری قەڵا بەڕێوە ببەن و لەم پێوەندییەدا دۆخی شاری پاوەیان ئەمنییەتی کردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیمی ئێران رێژەیەکی نیزامیی بە ماشێنی جەنگی لە قۆری قەڵا بەرێوە دەبەن.

بڕیارە ئەو رێژەیە هەتا ئەو شوێنەی کە هێزەکانی سوپای پاسدارانی رێژیم لەشەڕی ساڵی ٥٨ کوژران درێژە بکێشێت.

دەوترێت کە هێزەکانی رێژیم لەپاوە هەمووی شاریان تەنیوە و کەش و هەوای ئەمنیەتییان بە سەر شاردا زاڵ کردووە و پلاکارد و دروشمیان نووسیوە و بڵاویان کردووەتەوە.

شاری پاوە لەناوەڕاستی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٥٨ و بە تایبەت رۆژەكانی ٢٤ و ٢٥‌ی ئەو مانگە لەلایەن چەكدارەكانی سوپای پاسداران بە فەرماندەیی و رێنوێنی چەمران گەمارۆ درا.

هەر ئەو کات کە مانگی رەمەزانیش بوو ئاو و بەرقی لێ پچڕێندرا و تەنانەت رێگە نەدرا كەلوپەلی خواردەمەنیشی بە خەڵکی شارەکە بگات.