كوردستان میدیا: سكرتێری كۆڕی گشتیی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، له پڕۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: چوارچێوه‌ی ئێمه ڕوونه و پاشه‌كشه له چوارچێوه‌ی خۆمان ناكه‌ین، هه‌ربۆیه ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵانەی بڵاوبوونەتەوە، سكرتێری كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا گوتی: ئه‌مریكا له وڵاتانی ئیسلامی‌دا شه‌ڕی هه‌ڵایساندووه و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین له پرسه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كاندا متمانه به ئه‌مریكا بكه‌ین.
موحسین ڕه‌زایی له‌مه‌ڕ ئاماده‌بوونی توركیه له عێراق، گوتی: له ئێستادا سه‌ربازه‌كانی توركیه له ته‌نیشت داعشییه‌كاندان و توركیه بۆ پاڵپشتی كردن له داعش چووه‌ته عێراق.
چه‌ند ساڵێكه ئێران هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ناردووه بۆ سووریه تا پاڵپشتی له سوپای ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و به‌رده‌وام به شێوه‌ی نایاسایی چه‌ك و چۆل هه‌نارده‌ی سووریه ده‌كات و چه‌ندین جار له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا تۆمه‌تبار كراوه. تا ئێستا له ڕه‌وتی شه‌ڕی سووریه‌دا به سه‌دان كه‌س له هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی كوژراون.