![](/weney-mallperr/13012.jpg)
كوردستان میدیا: ئه‌ندامێكی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پ ك ك ڕایگه‌یاند كه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه شه‌رت و مه‌رجه‌كانی ئێمه قه‌بووڵ نه‌كات، ئێمه سه‌ربه‌خۆیی و جودابوونه‌وه‌ی كوردستانی باکوور له خاكی توركیه ڕاده‌گه‌یەنین.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پ ك ك، له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند كه؛ تاكه ڕێگای چاره‌سه‌ریی پرسی كورد له توركیه ئازادكردنی ئۆجه‌لان و قه‌بووڵكردنی خۆسه‌ریی دێموكراتیكه.
قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه؛ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه كۆتایی به هێرشه‌كانی نه‌هێنێ، یان هێزه‌كانی خۆی له خاكی كوردستان نه‌كشێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وانیش هه‌ڵوێست و ڕێگه‌ی دیكه ده‌گرنه به‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌وكات بیر له سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باكوور و جیابوونه‌وه له خاكی توركیاش ده‌كه‌نه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه؛ كورد سه‌بری ئه‌یووبی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ردۆغان خۆسه‌ریی دێموكراتیك قه‌بووڵ نه‌كات و هاوكات هه‌وڵی له‌نێوبردنی كورد بدات، ئێمه‌ش بیر له جیابوونه‌وه له خاكی توركیه ده‌كه‌ینه‌وه.
قه‌ره‌یلان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ردۆغان دانی به كوردستانی باشووردا ناوه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه له خاكی كوردستان دژایه‌تیش ناكات، بۆیه ئه‌وه چۆنه كه كوردستانی باشوور به ٦ میلیۆن حهشیمهتەوە ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، به‌ڵام كوردستانی باكوور به ٢٠ میلیۆن نه‌فه‌ر حهشیمهتەوە ئه‌و مافه‌ی نییه.