کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨ میلیۆن منداڵ لە ئێران تووشیاری ماددە سڕکەرەکانن

15:45 - 8 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە ئێران ١٦ میلیۆن کەس کە ٨ میلیۆن کەسیان منداڵان پێکی دێنن؛ ماددە سڕکەرەکان بەکار دێنن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئامارە فەرمییەکانی رێژیمی ئێران ئاماری تووشبووان بە مادە هۆشبەرەکانی ٢ میلیۆن کەس بەراورد کردووە.

ناوەندی ناسراو بە بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان لە نوێترین ئامارەکانی خۆیدا رایگەیاندووە کە لە ئێران یەک میلیۆن و ٣٢٥ هەزار کەس بە ماددە هۆشبەرەکان گیرۆدوو بوونە و هەروەها ٧٠٠ هەزار کەسیش وەک رابوواردن ماددە سڕکەرەکان بەکار دەهێنن کە نێونجی تەمەنی ئەوان ٢١ ساڵە.

ئاماری یەک میلیۆن و ٣٥٠ هەزار کەس تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان کە لەلایەن ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ماددە سڕکەرەکان بڵاو بووەتەوە لە حاڵیکدایە کە پێشتر، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران، لە ئامارێکی دیکەدا، رێژەی تووشبوانی ٢ میلیۆن کەس راگەیاندووە.

بە پشت بەستن بە ئامارەکان، رێژەی ژنانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ٤ بەرانبەر زیادی کردووە و ئێستا زیاتر لە سەدا ٩ی ژنان بە ماددە هۆشبەرەکان تووش بوون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئێستا لە سەدا ٦٢ی ژنانی تووشبوو ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.

بەرپرسی ئەنجومەنی زانستی مەدەدکارانی کۆمەڵناسانی ئێرانی، ئاماری رێژیمی سەبارەت بە تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکانی ناراست وەسف کرد و لەسەر ئەو باوەڕەدایە کە ئێستا ٤ میلیۆن کەس لە ئێران تووشی ماددە هۆشبەرەکانن.

رێژەی لاوانی تووش بوو بە ماددە هۆشبەرە سەنعەتییەکان لە ئێران و گیان لەدەستدان بە هۆی بەکارهێنانی ئەم ماددە هۆشبەرەانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە توندی رووی لە زۆر بوون کردووە.

ئامارەکانی رێکخراوی پزشکیی یاسایی باس لەوە دەکەن کە رۆژانە لانیکەم ١١ کەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان گیانیان لەدەست دەدەن.

لە ماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، دوو هەزار و ٩٥٧ کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە لە ئەم ئامارەدا ٢ هەزار و ٧٢٧ کەس پیاوان و ٢٣٠ کەسیان ژنان پێکیان هێناوە.

آبیدەر.ت