کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحموود ئەلزەهار: بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل پێویستیمان بە یارمەتیی ماڵی و نیزامیی زۆرتری ئێرانە

20:10 - 12 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: یەکێک لە بەرپرسە پلەبەرزەکانی گرووپی حەماس لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا داوای لە رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد هەتا پارە و چەکوچۆڵی زیاتر بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل بۆ ئەو گرووپە بنێرێت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی نزیک بە رێژیم، مەحموود ئەلزەهار لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کاناڵی ئەلمنار کە سەر بە حیزبووڵڵای لوبنانە، داوای کرد بۆ مەبەستی بە ئاکام گەیشتنی ئارمانەکانی فەلەستین، ئامادەین دستمان درێژ بکەین.

ناوبراو سەرەڕای داوی راشکاوانە و فەرمی بۆ پارە و چەکوچۆڵ لە رێژیمی ئێران، داوای لە حەسەن نەسڕووڵڵا کرد کە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی فەلەستینییەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سنوورەکان هاوکاری لەگەڵ حماس بکات.

زرنە. ک