کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناونووسیی كاندیداتۆریی دەیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی ڕێژیم دەستی پێكرد

16:45 - 28 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: وەك چاوەڕوان دەكرا، ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٢٨ی سەرماوەز، ناونووسی بۆ كاندیداتۆریی بەناو هەڵبژاردنەكانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە فەرمانداریی شارەكانی ئێران هاوكات لەگەڵ وەزارەتی نێوخۆ دەستیان پێكرد.

هەواڵدەرییەكانی سەر بە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بڵاویان كردەوە؛ ئەم هەڵمەتە كە تاكوو ٤ی بەفرانبار درێژەی دەبێت، لە ٢٠٧ حەوزەی سەرەكی و ١٠٦٣ حەوزەی لاوەكی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵەكان، لێژنەكانی جێبەجێكاری هەڵبژاردنەكان، ئاكامی تاوتوێی سەڵاحیەتی كاندیداتۆرەكان تا ڕێكەوتی ٢٦ی بەفرانبار دەخاتە بەردەم شۆرای نیگابان و ئەم شۆرایەش ڕێكەوتی ٢٨ی ڕێبەندان ئاكامی كۆتایی ڕادەگەیەنێت.
هاوكات ناونووسین بۆ كاندیداتۆریی مەجلیسی خوبرەگان درێژەی هەیە.
بەناو هەڵبژاردنەكانی مەجلیس بڕیار وایە ڕێكەوتی ٧ی ڕەشەممە لە ئێراندا بەڕێوە بچێت.