کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەڵاوسان بەردەوام لە هەڵکشانە

16:27 - 2 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: نرخی هەڵاوسان لە ئێراندا بەردەوام ڕووی لە هەڵکشانە و لە مانگی خەزەڵوەردا ڕێژەیەکی نوێی تۆمار کرد.

ناوەندی ئاماری ڕێژیم، ڕاپۆرتی پێوەری نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزاریی بەکارهێنەرانی بنەماڵەکانی ئێرانی لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٦ بڵاو کردەوە کە تێیدا نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە تەواوی ئێران، ١٠ % بووە کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشوو ٠/٩% زیادی کردووە.

نرخی هەڵاوسانی خەڵ بە خاڵ واتە پێوەری نرخی مانگێک لە ساڵدا بەبەراورد لەگەڵ پێوەری نرخی مانگی ڕابردووی ساڵی پێشوتری خۆی.

نرخی هەڵاوسانی گشتی(بنەما ساڵی ١٣٩٠) بۆ مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٦ بۆ تەواوی ئێران، ٩.٢٦٨% بووە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو ١.١% زیادی کردووە.

نرخی هەڵاوسان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێسلامی بەردەوام دەچیتە سەرێ و توانای خەڵک بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان بەردەوام دێتە خوارێ؛ کارناسانیش پێیان وایە ناوەندی ئاماری ڕێژیم نرخی هەڵاوسانی زۆر کەم نیشان داوە و زۆر جێگای متمانە نییە.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە کارناسە سەربەخۆ و ناحکومەتییەکان دەڵێن نرخی هەڵاوسان لە ئێران ٥٣%ە نە ١٠%.