كوردستان میدیا: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕووسیه له دانیشتنێكی هاوبه‌شدا له مسكۆ ڕایانگه‌یاند كه خولێكی دیكه‌ی وتووێژه‌كانیان له‌مه‌ڕ سووریه، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی دێسامبر له بنكه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆركی ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
جان كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه ڕایگه‌یاند بواری هاوبه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌یكه چلۆن داهاتووی سووریه به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حه‌وتوویه‌ك پێش ئێستا جان كێری سه‌ردانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودی كردبوو بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێش له دانیشتنیان له‌گه‌ڵ مسكۆ ڕێك بخات.
بڕیاره له دانیشتنی ١٨ی دێسامبردا ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌ك بدرێت به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌مه‌ڕ سووریه و پێده‌چێ له‌م دانیشتنه‌دا هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی سووریه و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له قه‌یرانی سووریه‌دا تێوه‌گلاون به‌شدار بن. تا ئه‌م كاته ڕوون نییه كه گه‌لۆ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌شدار ده‌بێ یان نا.
شاره‌زایانی سیاسی وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌مریكا و ڕووسیه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سووریه پێكه‌وه سازاون و دانیشتنی ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی دێسامبر بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سازان و ڕێككه‌وتنه‌یه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا وادێته پێش چاو ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دۆڕاوی سه‌ره‌كی ئه‌م گه‌مه‌یه بێت كه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریه‌وه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕی سووریه تێوه‌گلاوه.
به باوه‌ڕی زۆربه‌ی كارناسانی ئه‌م بواره دوور نییه سووریه له نێوان دوو هێزی گه‌وره‌ی خه‌ریته‌ی سیاسی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی سووریه واته ڕووسیه و ئه‌مریكا دابه‌ش بكرێ.