![](/weney-mallperr/13174.jpg)
كوردستان میدیا: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیی مه‌حكووم كرد و داوای له دوو لایه‌نی كێشه‌كه كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
نێردراوی عه‌ره‌بستان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ؛ پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا له كاتێكدا ئاسایی ده‌بێته‌وه كه ئێران ده‌ست له ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێ.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه، ٤ی ژانویه (١٤ی به‌فرانبار)، به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌نراوێك، به توندی هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له ئێرانی مه‌حكووم كرد. له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك هێما بۆ له‌سێداره‌دانی شێخ نمر نه‌كراوه و داوا له ئێران كراوه تا دیپلۆماته‌كان و داراییه‌كان و باڵوزێزخانه‌كان بپارێزێ.
له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به توندترین شێوه هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی سعوودی له ئێران و كۆنسوولگه‌ریی ئه‌م وڵاته له مه‌شهه‌د مه‌حكووم ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌م هێرشه خه‌ساری جیددی به‌دواوه بووه.
له دوایین كاتژمێره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه، گرووپگه‌لێ له به‌كرێگیراوانی به‌سیج و دیتر هێزه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ئێعدامی ٤٧ تیرۆریست بۆ وێنه ئاخووندی شێعه شێخ نمر باقر له به‌كرێگیراوانی ڕێژیم له عه‌ره‌بستان و كۆمه‌ڵێك تیرۆریستی دیكه، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تاران و به‌كرێگیراوانی به‌سیج به‌پێی نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆیان، پاش ئه‌وه‌یكه چوونه نێو باڵوێزخانه‌كه‌وه، به‌شێك له باڵاخانه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌یان سووتاند.
دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه، عه‌ره‌بستان و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند و هه‌ندێ وڵاتیش ئاستی پێوه‌ندییه‌كانیان بۆ كه‌مترین ئاستی دیپلۆماتیك دابه‌زاند.