كوردستان میدیا: ئه‌و ئاوه بە تەوژمەی كه ڕۆژی ١٧ی دێسامبری ساڵی ٢٠١٥ له شارۆچكه‌ی گركیلهگی سه‌ر به كانتۆنی جزیرێ، ئاسایشی پ ی د به‌رانبه‌ر به هه‌ژمارێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌كاری هێناوه، ژه‌هراوی بووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، كاتێك كه چالاكانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له شارۆچكه‌ی گرگێلهگی سه‌ر به كانتۆنی جزیرێ له ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، ئاڵایه‌كی ٢٠٠میتری كوردستانیان هه‌ڵ كردبوو، ئاسایشی پ ی د، به هێزی ئاوی بەتەوژمی ماشێنی ئاگركوژێنه‌وه هێرشی كرده سه‌ریان و هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، دۆخی جه‌سته‌یی خه‌ڵكه‌كه تێك چوو و دوای ڵێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه، له نێو ئاوه‌كه‌دا ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی به نێوی فووم هه‌یه كه ته‌نیا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێندرێت و ئه‌گه‌ر به‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ بكه‌وێت، ئاسه‌واری خراپ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌جێ ده‌هێڵێت.
هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه؛ ئامانجی ئێمه له به‌كارهێنانی ئه‌و ئاوه، ته‌نیا پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێگه‌گرتن له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه.