کوردستان میدیا: ژنەڕاڵ هیوشێلتۆن رایگەیاند کە رێژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا زڕباوکی گرووپی تێرۆریستی داعشە و بەرەنگاربوونە لە دژی ئەو گرووپە توندئاژۆیە لە ئەنجامدا بۆ رێژیمی ئێران دەگەڕێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژنەراڵ هیوشێلتۆن لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی بلۆمبێرگ رایگەیاند: ئەگەرچی داعش دیاردەیەکی نوێیە بەڵام رێژیمی ئێران ماوەی ٣٥ ساڵە وەکوو زڕباوکی داعش هەڵسوکەوتی کردووە و ئەو کارەی رێژیمی ئێران لە ناوخۆی وڵات ئەنجامی داوە داعش لە جیهاندا ئەنجامی داوە.
لەناوخۆی ئیران هەڵسوکەوتی دڕندانەی وەکوو بڕینی ئەندامی جەستە، بەردباران، و سزای نامرۆڤانەمان لە رێژیمی ئێران دیوە کە بە شێوەی نووسراوە لە یاسای رێژیمی ئێراندا هەیە.
شێڵتۆن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: داعش لە حاڵی پەرەگرتن دایە و ئێمە دەبێ وەدوای چەقی ئەم دیاردەیە بکەوین و دووپاتی دەکەمەوە کە ئەم رەچەڵەکە هەمان رێژیمی ئێرانە.
لەو پەیوەندییەدا جان مەککین بەرپرسی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئامریکا، جگە لە رەخنەی توند لە رێژیمی ئێران، رێژیمی ئێرانی پێکوڵێکی ژئوپۆلیتیک (چالش ژئوپولیتیک) وەسف کرد.
هەروەها روودی جوولیانی سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆرک لە کۆنفراسێكدا لە پاریس رایگەیاندووە کە ئێران بەهۆی فاشیزمی ئایینی، تێکدانی تەناهی و ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەوڵدان بۆ وەدەستخستنی چەکی ناوکی لە داعش مەترسیدارترە.
لەلایەکی دیکەوە ئەشتۆن کارتێر، پاڵێوراوی ئۆباما بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سێنا کە بە سەرۆکایەتی جان مەککین بەڕێوە چوو، رایگەیاند کە دوو هێرشی مەترسیدار بۆ ئامریکا لە دۆخی ئێستادا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپی تێرۆریستی داعشن.
گادەر. د