کوردستان میدیا: هەوڵەکانی رێژیمی ئێران بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان هەتا ئێستا بێئاکامماوەتەوە و لەو پەیوەندییەدا داواکاری شیرکەتی نەوتی ئێران بۆ پێشگرتن لە گەڕاندنەوەی ئەو شیرکەتە بۆ لیستەی گەمارۆکانی یەکیەتی ئورووپا بەبێ ئاکام مایەوە.
هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی کردەوە کە یەکیەتی ئورووپا دەیهەوێت کە ناوی شیرکەتی میللی نەوتهەڵگری ئێران بە لیستەی گەمارۆکان بگەڕێنێتەوە و لە پەیوەندییەدا رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی رێبەندان، پارێزەانی ئەو شیرکەتە داوایان لە دادوەری دادگای لەندەن کردبوو کە دەوڵەتی بریتانیا ناچار بکەن دەنگی ڤێتۆ بەو بڕێارەی یەکیەتی ئورووپا بدات کە دادوەری دادگا ئەو داوایەی رەت کردبووەوە.
دادوەری دادگای بریتانیا سەبارەت بەو داواکارییەی پارێزەرانی شیرکەتی میللی نەوتهەڵگری ئێران رایگەیاندووە کە لە ئەگەری قەبووڵکردنی ئەو داواکارییە زەربە لە متمانەی بریتانیا لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناوکی ئێران دەدات و هەروەها شانسی رێکەوتن لە دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ ئیران کەم دەکاتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیروبۆچوونی بەرپرسانی تاران کە باوەڕیان بەوە هەیە کە پێویستی بە دانوستانی جیدی نییە و رۆژئاوا ناچار دەبێت؛ گەمارۆکان لابەرێت.
یەکیەتی ئورووپا گەمارۆی دژی شیرکەتی میللی نەوتهەڵگری رێژیمی ئێرانی لە رەزبەری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە هۆی یارمەتیدان بە بەرنامەی ناوکی ئێران پەسەند کرد.
لە سالی ٢٠٠٩ی زایینیەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، ژمارەیەکی زۆر لە کەس، شیرکەت و ئەو دامەزراوەگەلە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەورلێدانی گەمارۆکانیان داوە؛ لەلایەن ئامریکاوە دەستنیشان و سزا دراون.
گادەر. د