کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ورمێ/ بەرپرسێکی ڕێژیم دەڵێت لەو پارێزگایە ماددە سڕکەرەکان لە سەدا ١٧ زیادی کردووە

21:07 - 15 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێژەی هەناردەکردنی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگا ناوەندییەکانی ئێرانەوە بۆپارێزگای ورمێ و شارە سنوورەییەکانیئەو پارێزگایە زیادی کردووە.

هەواڵدەریی فارس لە زاری ڕەسوڵ ئەکبەری بڵاوی کردووتەوە، لە ماوەی ٨مانگی ڕابردوودا هەناردەکردنی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگا ناوەندییەکانی ئێرانەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا واتەپارێزگای ورمێ و شارەکانی لە سەدا ١٧ زیادی کردووە.

ئەوبەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەی ئەو ٨مانگەدا پۆلیسی دژی ماددە سڕکەرەکان توانیویانە دەست بە سەر ٥٧٥کیلۆ ماددەی سڕکەر بگرن کە لە پارێزگاکانی ناوەندەوە بۆ پارێزگایە بەڕێکرابووە.

ئەو بەرپرسەی‌ رێژیم لە دریژەی لێدوانەکەیدا، وتی لە ٨ مانگی ڕابردوو دا ٥هەزار و ٦٦٨کیلۆ ماددەی سڕکەر لە پارێزگای ورمێ دەستی بە سەردا گیراوە کە لە چاو ساڵی رابردوو بە ڕێژەی لە سەدا ١٧ زیادی کردووە.