کوردستان میدیا: ئومید نووریپوور ئەندام پارلمانی ئاڵمان لە حیزبی سەوزەکان، ڕەخنەی لە دەوڵەتی ئاڵمان گرت و دژایەتی خۆی لەهەمبەر ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، نووریپوور ئەو ئەندام پارلمانەی ئاڵمان کە لە حیزبی سەوزەکانی ئەو وڵاتەدا کار دەکات، لە دانیشتنێکی پارلمانی ئەو وڵاتەدا، باسی لەوە کردووە کە نابێ ئاڵمان چەک بۆ پێشمەرگە بەڕێ بکات.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئێشپیگێل ئانلاین ڕایگەیاندووە: من لەگەڵ پێدانی چەک بە کوردەکان ناڕزایم و دەوڵەتی ئاڵمان لێکەوتەکانی دانی چەک و چۆڵ بە پێشمەرگە لەبەر چاو ناگریت.
نووریپوور هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئاڵمان ئەو چەکوچۆڵەی کە بۆ پێشمەرگەی بەڕێ دەکات، ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕایگرن و بۆ مەبەستی دیکە بە کاری بێنن.
ساڵی ڕابردوو ئەرتەشی ئاڵمان زیاتر لە ٢٠ هەزار چەکی ٦٠ی میلانی دژە تانکی هیدایەت کەری داوەتە کوردەکان.
ئەرتەشی ئاڵمان هەروەها لە ئێستادا، مەشق و ڕاهێنان بە ٤ هەزار پێشمەرگەی کورد لە هەولێر دەکات.
ئەو وتانەی ئومید نووریپوور لە کاتێکدایە کە ئانگێلا مێرکێل ڕایگەیاندووە کە دەبێ یارمەتیی پێشمەرگە بکەین و چەک بدەینە پێشمەرگە.
ئومید نووریپوور ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە ئێران چووەتە دەرێ و ماوەی ١٠ ساڵە لە ئاڵمان دەخوێنێت، بەڵام هیچ شەهادەیەکی خوێندنی نییە و هەنووکەش ئەندام پارلمانی ئاڵمان لە حیزبی سەوزەکانە.