![](/weney-mallperr/13125.jpg)
كوردستان میدیا: وڵاتی كوه‌یت بڕیاری داوه تا به هه‌ناردنی هێزی وشكانیی خۆی بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی، له شه‌ڕ دژی ئاژاوه‌گێڕانی حووسی سه‌ر به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌شداریی بكات.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودس چاپی كوه‌یت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه نووسیویه‌تی ئه‌م هێزه وشكانیانهی كوه‌یت له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی ئه‌و شوێن و بنكانه‌ی كه حووسییه‌كان له‌وێڕا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌ره‌بستان به‌شداری ده‌كه‌ن و به چه‌كی سووك و قورسه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حوسییه‌كان.
كوه‌یت یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپێمانیی وڵاتانی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعوودییه كه له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی حووسی سه‌ر به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له حاڵێكدا كه پێشتر عه‌ره‌بستانی سعوودی، به‌حره‌ین و ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی، هێزی وشكانیی خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تێرۆریسته‌كانی حووسی ڕه‌وانه‌ی یه‌مه‌ن كردبوو، كوه‌یت تا به ئه‌مڕۆ له هه‌ناردنی هێزی وشكانیی خۆی بواردبوو.
له‌و كاته‌وه كه هێزه‌كانی نزیك له ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن له لایه‌ن هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، توانیویانه به‌شێك له خاكی یه‌مه‌ن له چه‌كدارانی حووسی وه‌ربگرنه‌وه.
شه‌ڕی یه‌مه‌ن تا ئێستا شه‌ش هه‌زار كوژراو و برینداری بووه.