کوردستان میدیا: ڕۆژی سێشەممە ١٥ی دێسامبر، بە بڵاوكردنهوهی بەیاننامەیەکی هاوبەش، هاوپەیمانێتی سهربازیی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم بە بەشداری ٢٥ وڵات ڕاگهیهنرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەواڵدەرییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە بەیاننامەکدا کە ڕۆژی سێشەممە لە لایەن حکوومەتی عەرەبستانەوە بڵاو کرایەوە هاتووە کە، ٣٥ وڵاتی ئیسلامی لە هاوپەیمانەتییەکی سهربازییدا بۆ بەرەنگاربوونەوە تیرۆریست یەکیانگرتووە هەتا هاوئاهەنگی و پشتیوانی پێویست لە ئۆپراسیۆنی دژ بە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە ئەنجام بدەن.
وڵاتانی بەشدار لەو هاوپەیامەنەتییدا بریتین لە: عەرەبستانی سعوودی، ئوردون، ویلایەتە یەگرتووەکانی ئیمارات، پاکیستان، بەحرەین، بەنگلادش، بەنین، تورکیا، چاد، توگۆ، تونێس، جیبووتی، سەنگال، سودان، سیرالێئۆن، سومالی، گابۆن، گینە، فەلەستین، کۆماری کۆمۆر، قەتەر، ساحیلی عاج، کوەیت، لوبنان، لیبی، مالدیڤ، مالی، مالیزی، میسر، مەگریب، موریتانی، نیجر، نیجریا، یەمەن و ئۆگاندا.
ئەو هاوپەیمانییە لەژێر ناوی هاوپەیمانی ئیسلامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەستی بەکار کردووە و بنکەکەی لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانە و هەروەها عەرەبستانی سعوودی ڕیبەریی ئەو هاوپەیمانییەی لە ئەستۆدایە.
محەمەد بن سەلمان، وەزیری بەرگری عەرەبستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هاوئاهەنگی ئەم هاوپەیمانییە ئیسلامییە لە گەڵ زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد و وتی : ئامانج تەنیا لەنێوبردنی داعش نیە. بەڵکو بەرەنگاری هەر ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کە دژ بەم هاوپەیمانێتییە بجووڵێتەوە، دەبێتەوە.