کوردستان میدیا: سۆران قەمەری بۆ جاری سێهەم بووە قارەمانی کێبڕکێی کۆنگ فۆتۆئا لە ئاستی ئێراندا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، سۆران قەمەری، رەزمیکاری کورد لە رشتەی کۆنگ فۆتۆئا لە کێشی ٧٨ کیلۆگرەمدا، مێداڵی زێڕی کێبڕکێی قارەمانی ئێرانی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
سۆران قەمەری لە ماوەی ئەم کێبڕکێیانەدا کە بە بەشداری ٢٣ تیپ و ٢٥١ رەزمیکار لە چالووس بەڕێوەچوو، بە شکستدانی رکابەرەکانی خۆی مێداڵی زێڕێ ئەم کێبڕکێیەی بەدەست هێنا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەمە بۆ سێهەمین ساڵە کە سۆران قەمەری، لەو کێبێڕکێیانەدا مێداڵی زێڕ وەردەگرێت.
سۆران قەمەری، لەم چەند ساڵەدا توانیویەتی لە بەناوبانگترین سەبکی کۆنگ فۆتۆئادا ٤ مێداڵی رەنگاوڕەنگی فێدراسیۆنی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئاویەر.ت