کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارتی بەرگری کارگەیەکی بەرهەم هێنانی چەکوچۆڵی کردەوە

16:53 - 19 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: وەزارەتی بەرگریی ئێران، ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە بەبڵاو کردنەوەی وێنەی دەستبەکار بوونی کارگەی بەرهەم هێنانی مادەی تەقەمەنیی ئەکتۆژێن و ئاماژەی بە ئاوێتە کردنی لەگەڵ ڕێکخراوە پیشەییەکانی وەزارتی بەرگری کردەوە.

هەواڵدەریی ئیسنا لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، دروستکردنی ئەو چەک و کەرەستانە لە جۆری چەکەکانی مووشەکی باڵستیک، کروز، پەدافەندی هەوایی، چەکەکانی دژی زرێیی و زەریاییە و دەبێتە هۆی چوونە سەری کاریگەریی و بەرهەم هێنانی مادە تەقەمەنییەکان.

حوسێن دێهقان لە کاتی کردنەوەی ئەو کارگایەدا دەڵیت: کەڵکوەرگرتن لەو گارگەیە هێمایەکی بەرچاوە بۆ شکاندنی گەماڕۆکان لە سەر ئێران.

ئەو بەرپرسە نیزامییە ئامانجی وەزارەتی بەرگریی لە دروستکردنی لەو کارگایە بە پشتیوانییەکی باوەڕپێکراو بۆ بەشی بەرگری لە ئێران ناساند و ڕایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئەم تێکنۆلۆژیە لە وڵاتە بیانییەکان پێویستمان بە پارەیەکی زۆر هەیە، بەڵام لە ئێستاداخومان هەوڵی دروستکردنی ئەو کەرەستانە دەدەین.

دێهقان لە درێژەی لێدوانەکەیدا لەو بارەیەوە گوتی؛ وەزارەتی بەرگری لە بەرهەم هێنانی کەرەستە و مادەی تەقینەوە لە ئێران پێشینەیەکی درێژی هەیە.

وەزیری بەرگری لە درێژەدا دەڵێت: مەبەست لە دروستکردنی ئەو گارگەیە، پێکهێنانی بارودۆخێکە بۆ بەرهەم هێنانی بێ وچانی چەک و چوڵ لە وەزارەتی بەرگری.