کوردستان میدیا: درۆ و چەواشەکارییەکانی ڕێژیمی ئێران و تۆمەت وەپاڵدان دژی کورد و حیزبی دێموکرات بەردەوام درێژەی هەیە.
ماڵپەڕی خبرسولدوز لە زاری یەکێک لە پارێزەرانی غوڵامڕەزا حەسەنی، نوێنەری پێشووی وەلی فەقیهی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، بڵاوی کردووەتەوە کە؛ وەبیرم دێتەوە کە سەری نیزیک بە هەزار کەسی ئەو شارەیان بڕی، سەری منداڵێکان بڕی و بە سیخ بە سینگی دایکان وەکرد.
قوربانی، ئەو پارێزەی مەلا حەسەنی هەروەها دەڵێت کە؛ پێشنوێژی هەینیی ئەو کات سەر بە حیزبی دێموکرات بوو و فتوای دابوو کە سەری شیعە مەزهەبەکانی شار ببرن.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت کە؛ حەسەنییان ئاگادر کردەوە کە ئەگەر تەقەمەنیمان پێ نەگات و بە هاوارمانەوە نەیەن سەرمان دەبڕن.
هەروەها ئەو مۆرەی ڕێژیمی ئێران دەڵێت کە؛ ژن و کچەکانی نەغەدە لە ساڵۆنێکدا کۆببونەوە و بەنزینیان بە خۆدا کردبوو، کە ئەگەر وەبەر دەستی اشرار کەون ئاگر لە خۆیان بەر دەن.
لە بەشێكی دیکەی ئەو درۆ و بوختانانەدا ناوبراو دەڵێت کە؛ مەلا حەسەنی هەموو ئەو کوردانەی کە هیچ ڕۆڵێکیان لە شەڕی نەغەدەدا نەبوو، پەنای دان و بێحورمەتی بە هیچ بنەماڵەیەک نەکرد.
چەواشەکارییەکانی ڕێژیمی ئێران و بێڕێزیکردن بە گەلی کورد و درۆ هەڵبەستن بە تایبەت به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەردەوام لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت و قسەی ناڕاست دژ بە حیزبی دێموکرات بڵاو دەکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەڵسوکەوتی مرۆڤدۆستانەی گەلی کورد و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە هەموو کات و دەمێکدا هەوێنی خەبات و تێکۆشانیان بووە و مێژوو و بەڵگەکان ئەو ڕاستییەییان دەرخستووە.
ئەو قسانە لە حاڵێکدایە کە گەورەبەرپرسانی سەربازیی و سیاسی و ئەمنیەتیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام باس لە بێتاوان بوونی خۆیان لە جینایەتەکانی شەڕی ٨ ساڵە دەکەن، بەڵام نادر قازیپوور کەسایەتی جێگەی متمانەی وەزارەتی ئیتلاعات و بەرپرسە بناژۆخوازەکانی ڕێژیم، دانی بەوەدا نابوو کە سەدان بارمتەی بە دەستی خۆی سەربڕیوە.