كوردستان میدیا: به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ری، ژماره‌ی ئەو په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانەێ كه له ساڵی دواییدا له ئاسیا و ئه‌فریقاوه گه‌یشتوونه‌ته ئورووپا، سنووری یه‌ك میلیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی ئه‌م دوو ڕێكخراوه، له كاتێكدا نیوه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانە خه‌ڵكی شه‌ڕلێدراوی سوورییه‌ن، ٢٠%یان ئه‌فغانی و ٧%یشیان عێراقین. زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م په‌نابه‌رانه له ڕێگه‌ی ده‌ریا و له وڵاتی یوونانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئورووپا.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌نابه‌ریی و كۆچبه‌ریی دانیشتووانی ئاسیا و ئه‌فریقا هێشتا وه‌ك خۆی ماوه‌تەوە و ئه‌م ڕه‌وته وه‌ك جاران به‌رده‌وام ده‌بێت. ئا‌نتۆنیۆ گووترێژ، سه‌رۆكی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: ئێمه خوازیاری په‌نابه‌ری زیاتر نین، ئێمه ده‌مانه‌وێ پێش به ئاواره بوونی خه‌ڵك بگرین و سه‌قامگیریی ئاشتی، باشترین ڕێگه‌چاره‌یه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ده‌بێ هه‌وڵه دیپلۆماتیكه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی توندتر بكه‌ینه‌وه، چوونكە بینه‌ری زیادبوونی شه‌ڕه‌كان و تێكهه‌ڵچوونه‌كانین و ده‌بینین كه وادیارە كۆمه‌ڵگای جیهانی توانای ڕاگرتنی ئه‌م ڕه‌وته‌ی نییه.
هاوكات هه‌ندێك له وڵاتانی ئورووپایی که پێداگرییان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران و هه‌ندێكی دیكه‌ش به توندتر كردنه‌وه‌ی یاساكانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری، ژماره‌یكی زیاتر له په‌نابه‌ران ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.