کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێداگریی ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا لەسەر پێوسیتی چاودێری کردنی رێکەوتنی ناوکی

19:04 - 26 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: گەڵاڵەی پێویستی رەزامەندیی کۆنگرەی ئامریکا لەگەل رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران بە پێداگری هەمەلایەنەی کۆماریخوازانی کۆنگرە، دووشەممەی حەفتەی داهاتوو تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، راجێر ویکێر سێناتۆری کۆماریخواز، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی تلویزیونی NBC، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پێداویستی چاودێری و رەزامەندیی کۆنگرەی ئامریکا لەگەڵ رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئێران رایگەیاندووە: هیچ پەشیمانییەکمان لە واژۆی نامە بۆ بەرپرسانی رێژیمی ئێران نییە. هەر جۆرە رێکەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران وەدەست بێت دوای تەواو بوونی خولی سەرکۆماری ئوباما بایەخی نابێت و هەڵدوەشێندرێتەوە.

ئەم سێناتۆرە کۆماریخوازە کە سەرۆکی کۆمیتەی سەرتاسەری سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی لە ئەستۆدایە، لە درێژەدا باسی لەسەر درێژەی پشتیوانی هەمە‌لایەنەی خۆی لە نامەی ٤٧ سێناتۆری ئامریکایی بۆ رێژیمی ئێران کرد.

چەند رۆژ پێش، ٤٧ سێناتۆری کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا نامەیەکیان روو لە کاربەدەستانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا نووسراوە ئیعتباری ئەو رێکەوتنە ناوکییە لەگەڵ ئێران تەنیا پەیوەندی بە دەورانی سەرکۆماری ئۆباماوە هەیە.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: هەر جۆرە رێکەوتنێک ئەگەر لەلایەن کۆنگرەوە پەسند نەکرێت تەنیا رێکەوتنێکی ئیجرائیە و سەرکۆماری ئامریکا یا ئەندامانی کۆنگرەی داهاتوو دەتوانن ناوەرۆکی ئەو رێکەوتنە بگۆڕن.

سێناتۆر مەک‌کانێل سەرۆکی زۆرینەی کۆماریخوازەکان لە مەجلیسی سێنای ئامریکا سەرەڕای ئەوەیکە جەختی کردەوە کە ئۆباما ناتوانێت بۆ هەمیشە کونگرە دەور لێ بداتەوە، هیوای خواست کە ٦٧ کەس لە ١٠٠ سێناتۆری سێنا بۆ رۆڵی مێژوویی سێنا و دەنگی ڤێتۆ نەکراو لەلایەن سەرکۆماری نیسبەت بە پابەندکردنی دوڵەتی ئامریکا بۆ تەئیدی ئەگەری رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئێران هاودەنگ و یەکڕیز بن.

بەپێی راپۆرتەکان، هەنووکە ٦٤ سێناتۆری ئامریکایی لەگەڵ گەڵاڵەی کۆنگرە، کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە هەر جۆرە مامەڵەی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئێران لەلایەن دەوڵەتی باراک ئۆباما سەرەتا دەبێ لەلایەن نوێنەرانی ئامریکا پەسند بکرێت، پشتیوانی دەکەن.

لەم پەیوەندییەدا و لە حاڵێکدا باراک ئوباما هەڕەشەی ڤیتوی ئەم گەڵاڵەیە کردووە، بەڵام کۆمیتەی پەیوەندیی دەرەوەی سینای ئامریکا حەفتەی داهاتوو گەڵاڵەی پێویستی رێکەوتنی ناوکی کونگرە لەگەڵ هەر جۆرە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران دەخاتە بەر دەنگ دان.

ئەم گەڵاڵەیە پێش لە پەسند کردن لە سێنای ئامریکا دەبێت بە پەسندی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنا بگات.

ئاویەر.ت